توێژینەوە

پێگه‌ی زانایانی كورد

458بینین

 

پەیامی ئیسلام پەیامێكی جیهانیەو بۆ هەموو گەل و نەتەوەكانە ، بۆیە ئەبینین لەهەموو لایەكەوەو لەهەموو سەردەمێكدا زانای وا هەڵكەوتوون لەگەلانی تر كە خزمەتی زۆر گەورەیان بەئیسلام كردووەو مێژووی ئیسلام بەشانازیەوە باسیانی تۆماركردووە.

بۆ نموونە زانای كورد هەبووە كە پلەی ئەوەندە بەرزبووە دەیان ساڵ موفتی مەدینە بووە.

یان مەحوی كە لەحەج دێتەوە لەئەستەنبوڵەوە لەمزگەوتی “ئەیا سۆفیا” ئامادە ئەبێت بۆ نوێژی هەینی و وتاربێژەكەی ناتوانێت وتاربدات و داوادەكرێت كەسێك لە جێی وتاربدات كە “سوڵتان عبد الحمید” ئامادەبووە، كەس زاتی ئەوە ناكات بچێت مەحویەكی خۆمان نەبێت، وتارێك ئەدات هەمووان ئەخاتە جۆش و خرۆشێكی ئیمانیەوە ، دواتر سوڵتان ئەیبینێت و داوای لێدەكات لەئەستەنبوڵ بمێنێتەوەو ببێتە قازی یان وتارخوێنی ئەیا سۆفیا ئەویش عوزری بۆ دێنێتەوە و دڵی نایە سولەیمانی و خانەقاكەی و فەقێكانی بێناز بكات.

هەرچی باسی خوالێخۆشبوو “زەڵمی” بكرێت كەمە كە سەدام فەرمانی بۆ دەركرد كە خانەنشینی نایگرێتەوەو هەموو تەمەنی ئەبێت وانە بڵێتەوە لەبەر زانین و زانستەكەی.

“موستەفا پێنجوینی”ش كە چەندەها ساڵ لەموسڵ وقەتەر بوو ، زانایان شایەتی زانایەتی بۆ ئەدەن و قورئانخوێنی بەناوبانگ “شێرزاد عبدالرحمن” لەپۆستێكدا ئەڵێت: شێخ مستەفا پاش چەند ساڵ غەریبی گەڕاوەتەوە سولەیمانی هەقە سوود لەزانستەكەی وەربگرن، قوتابیەكی موسڵی دەڵێ‌ شێخ موستەفا دەیووت هەر چ پرسیارێك ئەكەن بیكەن ئەگەر نەمتوانی وەڵام بدەمەوە دوو نمرە ئەدەم بەپرسیاركەر، دەی چی پرسیاری قورسیان لە ناوكون و قوژبنی كتێبا بۆ دەردەهێنا وەڵامی لابوو، كەنوورسی رەحمەتیش بەهەمان شێوەبوو خوا زانستێكی لەدونی وای دابوویە جێی سەرسوڕمان بوو.

“دكتۆر عەلی قەرەداغی”ش خوا سەلامەتی بكات، ئەگەر زانا نەبێت ئاوا لەسەرتاسەری جیهانی ئیسلامیدا و لەناو هەموو زانایاندا پلە پۆستی بەرزی نابێت لە یەكێتی زانایانی جیهاندا. ئەم خوا پێداوە زیاتر لە “بیست و پێنج ساڵ” لەسەر ئەم ئایەتانە وەستا (لَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا بِالْبَيِّنَاتِ وَأَنْزَلْنَا مَعَهُمُ الْكِتَابَ وَالْمِيزَانَ لِيَقُومَ النَّاسُ بِالْقِسْطِ) (الحدید: 25) (اللَّهُ الَّذِي أَنْزَلَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ وَالْمِيزَانَ وَمَا يُدْرِيكَ لَعَلَّ السَّاعَةَ قَرِيبٌ) (الشورى: 17) و لێكۆڵینەوەی كرد تا تەرازووی تێگەیشتن لەقورئان و ئیسلام بەیان بكات و كتێبی (فقە المیزان)ی نووسی كە لەبواری خۆیدا دەگمەن و ناوازەیە.

وەڵامێک بنووسە