ئه‌م به‌شه‌ له‌ (4) یه‌كه‌ پێك دێت: (خوێندنگاكان، چاپه‌مه‌نى، كردنه‌وه‌ى خول و خێوه‌تگه‌، دانانى پرۆگرامى زانستى و په‌روه‌رده‌یی).

-خوێندنگه‌كان: په‌یمانگاى زانسته‌ شه‌رعییه‌كان ، په‌یمانگاى ئیبن صلاح بۆ فه‌رمووده‌و زانسته‌كانى، ئه‌كادیمیاى پێگه‌یاندنى بانگخوازان له‌ خۆده‌گرێت.
-یه‌كه‌ى چاپه‌مه‌نى: كارى نوسین و توێژینه‌وه‌و وه‌رگێڕان له‌ خۆده‌گرێت.

كار وئه‌ركه‌كانی:
1- دانانى پلان بۆ ئه‌نجامدانى كاره‌كانی.
2- دانانى پلان و پرۆگرامى زانستى و په‌روه‌رده‌یی بۆ هه‌موو كاره‌ زانستى و په‌روه‌رده‌ییه‌كانى رێكخراو.
3- بڕیاردان له‌ كردنه‌وه‌ى خول و خێوه‌تگه‌ و به‌ستنى كۆنفرانس و ۆرك شۆپ و دیدارى زانستى و كۆڕو سیمینار.
4- دانانى پلان و پرۆژه‌ى گونجاو بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى دیارده‌ نامۆكانى كۆمه‌ڵگا و كاركردن له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندنى نه‌وه‌ى نوێ و پاراستنى به‌ها باڵاكان له‌ كۆمه‌ڵگادا .
5- دروستكردنى هه‌ماهه‌نگى زانستى و په‌روه‌رده‌یی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تى و رێكخراوو ده‌زگازانستی وڕۆشنبیرییه‌كانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌.