مادده‌ى دووه‌م: ئامانج و مه‌به‌سته‌كانى رێكخراو:
یه‌كه‌م: ئامانجه گشتییه‌كان:
1- شانبه‌شانی ده‌زگا فه‌رمی وتایبه‌تمه‌نده‌كانی دیكه له‌پێناو پێشخستنی كۆمه‌ڵگا له‌بواره‌جیاجیاكاندا كار ده‌كات.
2- قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی به‌رپرسیارێتی وپێكه‌وه ژیان له نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا وبه‌گه‌ڕخستنی توانا جۆراوجۆره‌كانیان، له‌پێناو به‌دیهێنان وده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی شایسته وگونجاو بۆ گشت چین وتوێژه‌كان.
3- بره‌ودان به‌كاری خۆبه‌خشانه وخێرخوازی وهۆشیاری خێزانی وكۆششی مه‌ده‌نی وئاین په‌روه‌ری وڕه‌وشت پارێزی وپارێزگاری له‌به‌رژه‌وه‌ندیه گشتییه‌كان.
4- هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا له‌هه‌ر كلتور وڕه‌فتارێك كه له‌گه‌لأ به‌ها وپیرۆزییه‌كانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا یه‌ك ناكاته‌وه.
دووه‌م: ئامانجه تایبه‌تییه‌كان:
1- ژیاندنه‌وه وپه‌ره‌پێدانی بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌كوردستان.
2- په‌ره‌پێدانی ئاستی زانستی وهزری لاوان وئاراسته‌كردنیان به‌مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتن وبه‌گه‌ڕخستنی تواناكانیان له‌بواری په‌روه‌رده.
3- دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ ئه‌و كێشانه‌ى دووچارى تاك وكۆمه‌ڵگا ده‌بنه‌وه, وه‌ك: هه‌ژارى, بێكارى, كێشه‌كانی خێزان.
4- پێشكه‌شكردنى ڕاوێژكاریى به دامه‌زراوه گشتى وتایبه‌تییه‌كان.
میكانیزمی كاركردن:
1- به‌ستنی كۆنگره، كۆنفرانس، سازدانی كۆڕ وسیمینار، ۆرك شۆپ، كردنه‌وه‌ی خولی زانستیی وخێوه‌تگا.
2- بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌ڕتوك و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕه‌سه‌ن وده‌ركردنی پۆسته‌ر وبڵاوكراوه.
3- سوود وه‌رگرتن له‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن (بینراو، بیستراو، خوێندراو).
4- كردنه‌وه‌ی خوێندنگه وپه‌یمانگا وكۆلێژی ئه‌هلی.
سێیه‌م: مه‌به‌ستی ڕێكخراو:
مه‌به‌ستی دروستكردنی ڕێكخراو په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانی هزر و زانیاریه له گشت بواره په‌روه‌رده‌یی وزانستى و ئه‌كادیمیه‌كاندا .