ئه‌م به‌شه‌ له‌(4) یه‌كه‌ پێك دێت: (ئه‌رشیف – كتێبخانه‌ – سۆشیال میدیا – ده‌نگ و ره‌نگ).

كار وئه‌ركه‌كانی:

1- دانانى پلان بۆ ئه‌نجامدانى كاره‌كانی.
2- ئاماده‌كردنى بڵاوكراوه‌ى ساڵانه‌ كه‌سه‌رجه‌م چالاكی و وێنه‌كان له‌خۆ بگرێت.
3- ئه‌رشیف كردنى وێنه‌ى چالاكى و سه‌ردان و پێشوازى و به‌شدارى كردنى بۆنه‌و ئاهه‌نگ و میواندارییه‌كان.
4- سه‌رپه‌رشتى كردنى كارى راگه‌یاندن له‌كاتى كۆڕوسیمینارو كۆنفرانس …..هتد.
5- سه‌رپه‌رشتى كردنى په‌یج و سایت و گروپ چاته‌كان.
6- ئاماده‌ كردنى ئه‌و وێنه‌و ڤیدیۆ كورته‌ ڤیدیۆییانه‌ى له‌كارى ڕێكخراوه‌یی پێویستمان پێی ده‌بێت.
7- سه‌رپه‌رشتى كردنى كتێبخانه‌ و په‌یداكردن و ئاگاداربون له‌په‌رتوكه‌كان و ڕێكخستنیان
8- هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ( بینراو، بیستراو، خوێندراو).
9- ئاماده‌كردن و دابه‌شكردنى به‌رهه‌م و بڵاوكراوه‌ ڕۆشنبیرییه‌كان.
10- گرنگى دان به‌بوارى هونه‌رى و ئه‌ده‌بی و رۆشنبیرى.
11- سازدانى كۆڕو ئاهه‌نگى رۆشنبیرى.