مادده‌ى سێیه‌م: پرنسیپه‌كانى ئه‌ندامێتى:
یه‌كه‌م: مه‌رجه‌كانى ئه‌ندامێتی:
1- ته‌مه‌نى له 18 ساڵ كه‌متر نه‌بێت .
2- بڕواى به‌پێڕه‌وی ناوخۆى ڕێكخراو هه‌بێت و بڕیار وڕێنماییه‌كانى جێبه‌جێبكات .
3- به‌خشینی مانگانه به‌پێی توانا وئاره‌زوومه‌ندانه ده‌بێت.
4- تاوانبار نه‌بێت به‌تاوانێكی ئابڕووبه‌ر.
دووه‌م: له ده‌ستدانى ئه‌ندامێتى و سزاكان:
أ- له‌ده‌ستدانی ئه‌ندامێتی:
1- پابه‌ند نه‌بوون به پِێڕه‌وی ناوخۆوه.
2- ئاماده نه‌بوون له (3) كۆبوونه‌وه‌ی له‌دوای یه‌ك بێ پرس و پاساو.
3- به‌كار هێنانى توند و تیژى له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان .
4- تاوانباركردنی له دادگا به تاوانێكی ئابڕووبه‌ر.
5- ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت ناتوانێت هیچ جۆره چالاكییه‌كی ڕێكخراوه‌یی بكات له‌نێو بازنه‌ی ڕێكخراودا.
ب- سزاكان:
1- سه‌رنج ڕاكێشان .
2- ئاگادار كردنه‌وه .
3- سڕكردن دواى (3) جار سه‌رنج ڕاكێشان، یان (2) جار ئاگادار كردنه‌وه.
4- لێسه‌ندنه‌وه‌ى مافی ئه‌ندامێتى به بڕیاری (2/3) ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی.
ت- له‌ده‌ستدانی ئه‌ندامێتی:
1- مردنى ئه‌ندام.
2- له‌ده‌ستدانی مه‌رجێك له مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامێتی.
3- له‌سه‌ر داواى خۆى.
4- له ده‌ستدانى شایسته‌یی یاسایى.
سێیه‌م: مافه‌كانى ئه‌ندام:
1- سوود وه‌رگرتن له هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كانى ڕێكخراو.
2- به‌شداریكردن له چالاكییه‌كانى ڕێكخراو.
3- ده‌ست له كار كێشانه‌وه.
4- ڕاده‌ربڕین وڕه‌خنه و پێشنیار.
5- ده‌نگدان و خۆ پاڵاوتن بۆئه‌ندامێتى گشت پۆسته‌كان به‌پێی پێڕه‌وی ناوخۆ.
6- به ده‌ست هێنانى زانیاریى و به‌رز كردنه‌وه‌ى پڕۆژه.
7- به‌كار هێنانى ناو و لۆگۆی ڕێكخراو له‌كاتى ئه‌نجامدانى ئه‌و چالاكیانه‌ی به‌هه‌ماهه‌نگی وبه‌ڕه‌زامه‌ندی ڕێكخراو ئه‌نجام ده‌درێت.
8- سه‌باره‌ت به قه‌رزه‌كانى ڕێكخراو ئه‌ندامه‌كان له به‌رامبه‌ر یاسادا به‌رپرسیار نین و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ماڵ و موڵكیان بۆ قه‌ره‌بووى ئه‌و قه‌رزانه به‌كار ناهێنرێت.
چواره‌م: ئه‌ركه‌كانى ئه‌ندام:
1- له پێناو گه‌شه‌پێدانى تواناى خۆى و هاوڕێكانى كار بكات.
2- ناوى ڕێكخراو بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌ت به‌كار نه‌هێنێت.
3- له ماوه‌ى ساڵێكدا چه‌ند چالاكییه‌كی خۆبه‌خشانه بۆ ڕێكخراو ئه‌نجام بدات.
4- پابه‌ند بێت به‌گشت یاسا وڕێنمایی وهێڵه‌گشتیه‌كانی كاری ڕێكخراوه‌وه.
5- هه‌ر ئه‌رك وبه‌رپرسیارێتییه‌ك كه‌له‌لایه‌ن ئۆرگانه‌كانی ڕێكخراو ه‌وه پێی ڕاده‌سپێردرێت جێبه‌جێی بكات.
6- به ده‌م بانگهێشت و چالاكییه‌كانى ڕێكخراوه‌وه بچێت.