مادده‌ى یه‌كه‌م: ناو، ناونیشان، پێناسه‌:

یه‌كه‌م: ناو، كورتكراوه‌ى ناو:
ئینستتیۆتی ژیار بۆ په‌روه‌رده‌ و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی.
إنستتیوت ژیار للتربیة‌ والتنمیة‌ البشریة‌.
Zhyar institute for education and human development
Z .I. E. H. D))

دووه‌م: سنورى كاركردن و ناونیشان:
بنكه‌ی سه‌ره‌كی ئینستتیۆت له‌شاری سلبَمانی ده‌بێت وبۆ ئه‌نجامدانى كار و چالاكییه‌كانی ده‌توانێت له‌شارو شارۆچكه‌كانى ترى هه‌رێمى كوردستان و ده‌ره‌وه‌ش لق بكاته‌وه‌.
ئیمه‌یلی ڕێكخراو: zhyar_in@yahoo.com
ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی ڕێكخراو: 0533195248 – 07717269003

سێیه‌م: پێناسه‌:
ڕێكخراوێكی ناحكومی، خۆبه‌خشی، سه‌ربه‌خۆیه‌، له‌ پێناو په‌روه‌رده‌ و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی وپه‌ره‌پێدانی هزریی وزانستی كار ده‌كات.

چواره‌‌م: دروشم
به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی مرۆیی ڕه‌سه‌نی گه‌شه‌كردوی هاوچه‌رخ له‌كوردستاندا.