مادده‌ى پێنجه‌م: داهاتى ڕێكخراو و ژمێریارى:
یه‌كه‌م: داهاتى ڕێكخراو پێك دێت له:
1- به‌خشینی ئه‌ندامان.
2- هه‌ر هاوكاریه‌كی تری بێ به‌رامبه‌ر له ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆكان و داموده‌زگا فه‌رمیه‌كان.
3- داهاتی خول وڕاوێژكاریی وئه‌و توێژینه‌وانه‌ی ڕێكخراو پێشكه‌شیان ده‌كات، یاخود هه‌ر چالاكیه‌ك كه له گه‌ڵ ئامانجه‌كانی ڕێكخراو یه‌ك ده‌كاته‌وه.
4- ڕێكخراو له جێبه‌جێ كردنی كار وباره داراییه‌كانیدا هه‌موو ئه‌و یاسا و ڕێنماییه داراییانه ڕه‌چاو ده‌كات كه له ده‌سته‌ی چاودێری داراییه‌وه ده‌رده‌چن.
5- پاره‌ی ڕێكخراو له بانكێك له بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت.
دووه‌م: چاودێرى و ژمێریارى:
1- ڕێكخراو له‌ڕێى بوجه‌ى ساڵانه‌وه به‌گوێره‌ى سیسته‌مى ژمێریاریى په‌یڕه‌و كرا‌و له هه‌رێم دارایى خۆیى به‌ڕێوه ده‌بات .
2- ڕێكخراو ڕاپۆرتى ساڵانه‌ى دارایى خۆیى به فه‌رمانگه‌ى ڕێكخراوه ناحوكمییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات كه له‌لایه‌ن دیوانى چاودێرى دارایى له‌هه‌رێمدا ووردبینى بۆ ده‌كرێت .
3- ڕێكخراو ڕاپۆرتی وورد ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تى جیبَبه‌جێكردنى پڕۆژه پشتیوانلێكراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم پێشكه‌ش به‌فه‌رمانگه‌ى ڕێكخراوه ناحكومییه‌كان ده‌كات وپابه‌ندیی به مه‌رجه‌كانى گرێبه‌سته‌كه‌وه ده‌كات.