مادده‌ى چواره‌م: په‌یكه‌رى ڕێكخراو پێك دێت له:
یه‌كه‌م: ده‌سته‌ى گشتیى وده‌سه‌ڵاته‌كانی:
أ- پێكهاته‌ى ده‌سته‌ى گشتیى:
ده‌سته‌ى گشتى پێكدێت له ده‌سته‌ی كارگێڕی و ئه‌نجومه‌نی لقه‌كان.
ب- ده‌سه‌ڵاته‌كانى ده‌سته‌ى گشتیى:
1- هه‌مواركردنی پێڕه‌وی ناوخۆی ڕێكخراو به ڕه‌زامه‌ندی (2/3) ی ده‌نگی ئه‌ندامان.
2- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان گۆڕینی ناوی ڕێكخراو به ڕه‌زامه‌ندى (2/3) ى ده‌نگی ئه‌ندامان.
3- هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی به‌ئاماده بوونی (1/2) ی ئه‌ندامان له ڕێگه‌ى ده‌نگدانى نهێنیه‌وه به زۆرینه‌ى ڕه‌ها.
4- ساڵی جارێك كۆ ده‌بێته‌وه.
5- له‌سه‌ر داوای (2/3)ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی، یان (1/2) ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى گشتیى دانیشتنى نائاسایى گرێده‌دات.
دووه‌م: ده‌سته‌ی كارگێڕی:
أ-پێكهاته‌ى ده‌سته‌ی كارگێڕی:
1- سه‌رۆك.
2- جێگری سه‌رۆك.
3- به‌رپرسی به‌شه‌كان: كارگێڕی ودارایی، په‌روه‌رده وپێگه‌یاندن، په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، پلان وپڕۆژه، ڕۆشنبیریی وڕاگه‌یاندن، هه‌ڵسه‌نگاندن وبه‌دواداچون، كاروباری زانستی.
4- دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ.
5- به‌رپرسی لقه‌كان.
ب- مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامێتی ده‌سته‌ی كارگێڕی:
1- هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى دبلۆم وباڵاتر بێت، یان هه‌ر بڕوانامایه‌ك هاوتای ئه‌وان بێت.
2- ته‌مه‌نی له (25) ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
ت- ده‌سه‌ڵاته‌كانى ده‌سته‌ی كارگێڕی:
1- سه‌رپه‌رشتی كردن وئاماده‌كردن وداڕشتن وپه‌سه‌ند كردن وبه‌رز كردنه‌وه‌ى پڕوژه‌كان وبڕیاردان له‌سه‌ر نوێنه‌ر بۆ واژۆكردنی گرێبه‌ست سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌كان.
2- داڕشتنی بودجه‌ى ساڵانه‌ی ڕێكخراو وپێداچوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنى بودجه‌ى ساڵى پێشوو.
3- تاوتوێكردن و هه‌ڵسه‌نگاندن و په سه‌ند كردنى سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانى ده‌سته‌ى گشتی.
4- دابه‌ش كردنى كاره‌كان و ئاماده‌كردنى توانای مرۆیی بۆ ئه‌نجامدانى چالاكى و پڕوژه‌كان.
5- دیاریكردن وبرٍیاردان له كات وشوێنی كۆبوونه‌وه‌ى ده‌سته‌ى گشتیی.
6- دوو مانگ جارێك كۆده‌بێته‌وه وكۆبونه‌وه‌كانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
7- كردنه‌وه‌ی لقی نوێ له شار وشارۆچكه‌كان یاخود له ده‌وروبه‌ر وده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر پێشنیاری ده‌سته‌ی كارگێڕی وبه‌بڕیاری (2/3) ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتیی.
8- به ئاماده‌بوونى زۆرینه‌ى ڕه‌های ئه‌ندامان نیصابى دانیشتنه‌كان به ته‌واو ئه‌ژمار ده‌كرێت.
9- به‌ڕێژه‌ى (2/3) ده‌نگی ئه‌ندامانى ده‌سته ده‌توانرێت ئه‌ندام وه‌ربگیرێت یان سزا بدرێت.
10- به‌بڕیارى (2/3) ی ئه‌ندامانى ده‌سته ده‌توانرێت ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌ى نائاسایی ئه‌نجام بدات.
11- پێداچونه‌وه‌ی كار‌و چالاكى رێكخراو له‌ماوه‌ى (6) مانگی رابوردو و دانانى پلان و به‌رنامه‌ى تازه بۆداهاتوو.
12- به‌بڕیارى (1/2) ی ئه‌ندامانى ده‌سته ده‌توانرێت لیژنه‌ى تایبه‌ت بۆ به‌دوا داچوونی كاره‌كان پێكبهێنرێت.
13- به‌ڕێژه‌ى (2/3) ده‌نگی ئه‌ندامانى ده‌سته ده‌توانرێت به‌رپرسی لقه‌كان بگۆڕدرێت.
14- ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌توانێت كۆبونه‌وه‌ی نا ئاسایى ئه‌نجام بدات له سه‌ر داواى سه‌رۆك، یان جێگره‌كه‌ی، یان (1/3) ی ئه‌ندامانى ده‌سته‌ی كارگێڕی.
15- له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك ده‌سته‌ی كارگێڕی پێكنه‌هات یاخود هه‌ڵوه‌شایه‌وه, ئه‌وا هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌سته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌سته‌ى گشتیی.
16- هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ڕێكخراو.
17- یه‌كگرتن وپێكهێنانی تۆڕ.
18- كردنه‌وه‌ی خولی گشتیی بۆ پێگه‌یاندنی ئه‌ندامان به‌ڕه‌زامه‌ندی (1/2) ی ده‌نگی ئه‌ندامان.
19- سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی كارگێڕی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌بێت، جگه له‌و بڕیارانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێ كراوه.
سێیه‌م: ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆك:
1- سه‌رۆك بریتیه له سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی و له‌لایه‌ن ده‌سته‌وه و له ڕێگه‌ی ده‌نگدانى نهێنیه‌وه به زۆرینه‌ى (2/3) ی ده‌نگی ئه‌ندامان هه‌ڵده‌بژێردرێت بۆماوه‌ى (2) سالأ و ئه‌گه‌رى تازه‌كردنه‌وه‌ی هه‌یه بۆ خولێكی تر.
2- ووردبینى و به‌دواداچوون بۆ داواكاریی, پێشنیار, پڕۆژه، سكاڵاكان ده‌كات و ده‌یخاته به‌رده‌ست ده‌سته‌ى گشتیی و ده‌سته‌ی كارگێڕی .
3- له به‌رده‌م گشت دادگاكان‌دا نوێنه‌رایه‌تی ڕێكخراو ده‌كات.
4- بڕیاره‌كانى ده‌سته‌ى گشتیى و ده‌سته‌ی كارگێڕی جێبه‌جێده‌كات .
5- ده‌سته‌ى گشتى بۆ كۆبوونه‌وه‌كان بانگهێشت ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتى خولی و ساڵانه بۆده‌سته‌ى گشتیى ده‌كات.
6- په‌سند كردن و واژۆكردنی خه‌رجییه‌كان .
7- سه‌ر په‌رشتیى كردنی كۆبوونه‌وه‌كانى ڕێكخراو.
8- لێدوان به‌ناوى ڕێكخراوه‌وه ده‌دات و نوێنه‌رایه‌تى له كۆبوونه‌وه ده‌ره‌كى و لوكاڵییه‌كان ده‌كات.
9- به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى هه‌یه‌تى ده‌توانێت به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بداته جێگره‌كه‌ی.
10- واژۆكردنى هاتوو، ڕۆیشتوو، ڕاپۆرتى دانیشتنه‌كان، گرێبه‌سته‌كان، سه‌رجه‌م نووسراوه‌كانی ڕێكخراو.
11- ده‌ركردنى هه‌ردوو سزاى سه‌رنج ڕاكێشان و ئاگاداركردنه‌وه سه‌باره‌ت به‌و ئه‌ندامانه‌ى سه‌رپێچی پێڕه‌وى ناوخۆی ڕێكخراو ده‌كه‌ن.
ده‌سه‌ڵاته‌كانى جێگری سه‌رۆك:
1- جێگر له‌كاتى ئاماده‌نه‌بوونى سه‌رۆك، یان مردنی، یان له‌سه‌ر كار لاچوونى كاره‌كانى سه‌رۆك ئه‌نجام ده‌دات.
2- ڕێكخستنى ئه‌رشیف و دۆسیه‌كان.
3- ڕێكخستنی واده‌كان.
4- ڕێكخستنى كۆڕ وخوله‌كان و به‌دواداچوونى چالاكى و پڕۆژه‌كان.
5- هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی تر سه‌رۆك پێی بسپێرێت.
چواره‌م: لق وپێكهاته وده‌سه‌ڵاته‌كانی:
أ-پێكهاته‌ی لق:
1- به‌رپرسی لق.
2- به‌رپرسی به‌شه‌كانی لق.
3- به‌رپرسی ده‌سته.
ب- ده‌سه‌ڵاته‌كانی لق:
1- گۆڕینی به‌رپرسی لق به (2/3) ده‌نگی ئه‌ندامان.
2- كردنه‌وه‌ی ده‌سته له‌كاتی پێویستدا.
پێنجه‌م: ده‌سته: پێناسه، پێكهاته‌كانی:
أ- پێناسه‌ی ده‌سته: ده‌سته بچوكترین ئۆرگانی ڕێكخراوه كه لق ده‌توانێت له‌كاتی پێویستدا بیكاته‌وه.
ت- پێكهاته‌ی ده‌سته:
1- به‌رپرسی ده‌سته كه ده‌بێته ئه‌ندامی لق.
2- به‌رپرسی به‌شه‌كانی ده‌سته.