توێژینەوە

نەخۆشی سەوەفان

نووسه‌ر: دکتۆر ڕه‌سوڵ شێخه‌ - پزیشکی گشتی

5.59Kبینین

نەخۆشی سەوەفان چییە؟ نیشانەکانی چین؟
چۆن بیناسینەوە؟
چارەسەری چییە؟
چۆن خۆمانی لێ بپارێزین؟

سەوەفان: بریتییە لە نەخۆشیەکی کڕکڕاگەیی کە تیایدا کڕکراگەکان کە ڕووی جومگەکانیان داپۆشیوە تووشی داخوران(ڕزین) دەبن.(wear and tear) وە لەگەڵ زیاد لەگەورەبوونی (hypertrophy) ئەو ئێسەکەی کە ڕووی جومگەکەی دروست کردووە.
لە دوایی تەمەنی ٦٥ ساڵی زیاتر لە ٧٥% خەڵك کە ئەشیعە دەگرن نیشانەی تووشبوونیان تیادا دەرکەوتووە، لەو جومگانەی کە کێشی لەشیان دەکەوێتە سەر، وەک:- جومگەی سمت(ڕان)، ئەژنۆ، جومگەکانی بەشی خوارەوەی پشت(lumber), هەروەها مل. وە دەکرێ جومگەکانی تریش توشی ببن بەڵام کەمتر، زیاتر لەم جومگانەدایە کە کێشی لەشیان دەکەوێتە سەر.

ئەو هۆکارانەی مەترسی تووش بوون زیاد دەکەن:-

١- تەمەن، یەکێك لەو هۆکارەکانەی مەترسی تووش بوون زیاد دەکات زیادبوونی تەمەنە.
٢- قەڵەوی یان کێشی زیاد، لەبەر ئەوەی ئەو جومگانەی کە کێشی لەشیان هەڵگرتووە، کێشێکی زۆریان دەکەوێتە سەر کە لە توانای خۆیان بەدەرە، لە کۆمەڵگەی ئێمەدا، چونکە زۆر خواردن یەکێکە لە کێشەکان بۆیە خەڵکێكی زۆر کێشی زیادیان هەیە کە ئەوەش هۆکارێکە بۆ زیاد بوونی ڕێژەی ئەم نەخۆشییە.
٣- پەستانی زۆر لەسەر جومگەکان، وەک ئەوانی وەرزشەوانی هەڵگری قوڕساین.
٤- توشبوونی زەبرێك بۆ جومگەکە(trauma)، دوو جۆر زەبر هەیە
یەکەم:- زەبرە بچوکەکان(microtrauma):- ئەو ئیشانەی کە بەردەوام جوڵەی جومگەکەی تێدایە وەك نوشتانەوەی جومگەی ئەژنۆ لەو کەسانەی یاری قورسایی هەڵگرتن دەکەن، لەگەڵ تەمەن کڕکراگەکانیان توشی داخوران دەبن.
دووەم:- زەبرە گەورەکان(macrotrauma):- وەکو شکانی نێوان جومگەکان و زیان گەیاندن بە بەستەرەکان.
٥- هۆکارە بۆماوەیەکان.
٦- گۆڕان لە شێوەی جومگەو ناجێگیری وەك نەخۆشیەکانی ئەو نەخۆشیانەی لە منداڵدا هەن وەک:- (DDH,perth ‘s diseaase) , نەخۆشی ڕۆمانتیزم( rheumatoid arthritis), نەخۆشی میرانە (gout), لەجێگا چوونی جومگەکە بەهۆی زەبرەوە.
٧- نەخۆشییە نیشەتەنییەکان(Deposition diseases):- کە دەبنە هۆی زیان گەیاندن بە کڕکڕاگەکان و بریندار کردنیان وەک نەخۆشیەکانی :-
(hemochromatosis, ochronosis, alkaptonuria, Wilson disease, Gaucher disease, gout, CPPD)
٨- نەخۆشی هیمۆفیلیا بەهۆی خوین بەربوون بۆناو جومگەکە.

نیشانەکانی نەخۆشییەکە (clinical features)

١- ئازاری جومگەکە بەزۆری لە یەك لایە، بەپێی ئەو جومگەی تووشی دەبێ ئازای شوێنەکە دەگۆڕێ، ئازارەکەی لە ئەژنۆ دەبێ ئەگەر تووشی جومگەی ئەژنۆ بێت، ئازارەکەی لەسەرو ڕان (groin) دەبێت ئەگەر تووشی جومگەی سمت بێت، ئازاری مل ئەگەر تووشی فەقەڕاتەکانی مل بێت یان زۆر جار دەستەکانیشی ئازاری لەگەڵ دەبێت (radicular pain) بە هۆی پەستان خستنە سەر ئەو دەمارەکان کە لە ملەوە دەرچوون. ئازارەکە بەهۆی لێکخشاندی ئێسکەکان لەسەر یەکتر دروست دەبێ، لەبەر نەمانی کڕکڕاگە لەو ناوچەیەدا، وە بابەتێکی گرنگ هەیە زۆر جار ناسینەوەی نەخۆشییەکە درەنگ دەکەوێ چونکە کڕکراگەکان ڕیشاڵە ئازار گەیەنەرەکانی نییە بۆیە کەسەکە هەست بە ئازار ناکات تاکو نەخۆشیەکە پەرەدەسێنێ و کڕکراگەکان توشی داخورانی زۆر دەبن و دەگاتە سەر ئێسکەکان کە ئەوان ڕیشاڵی ئازار گەیاندنیان هەیە ئەو کات کەسەکە هەست بە ئازار دەکات.
وە زۆر جار ئازارەکە کار لە خەو و ئیشی ڕۆژانە دەکات.
ئازارەکەی بە پشودان کەم دەبێت و بە جوڵەی زۆر ئازارەکەی زیاد دەکات.
٢- ڕەق بوونی جومگە لە بەیانیاندا بۆ کەمتر لە سەعاتێك یان ڕەقبوون دوای ماوەیەك کە جومگەکە چالاك نییە دەکرێ ڕووبدات، بۆ زیاتر لە سەعاتێك ڕەقبوون زیاتر لەگەڵ نەخۆشی ڕۆماتیزم دەڕوات.
٣- سنوداربوونی جوڵەی جومگەکە لە قۆناغەکانی کۆتایی نەخۆشیەکەدا، بەهۆی دروست بوونی ئێسکی بچوکی دەرپۆقیو (osteophytes)، وە دەکرێ جومگەکە تەقەی(crepitus)لێبێت.
٤- وە دەکرێ بئاوسێ کاتیك کە تووشی هەوکردن دەبێت، بەڵام نیشانەکانی سیستەمەکانی تری نییە، وە گەرم بوون و سوربوونەوەی نییە.

ناسینەوەی نەخۆشییەکە:

١- بەهۆی نیشانەکانی نەخۆشیەکەوە، لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا.
٢- ئەشیعەی ئەو جومگەی کە تووشی کێشەکە بووە، کە بۆشایی نێوان ئێسکەکان کەم دەبێتەوە.
٣- هەموو فەحسەکانی تری خوین ئاساین و کێشەیان نییە
٤- ئیشاعەی موگناتیسی(MRI) بۆ بڕبڕەی پشت بۆ ئەو حاڵەتانی پێویست دەبێت وەك پێش نەشتەرگەری.

چارەسەر:- بەشێوەیەکی گشتی سێ جۆر چارەسەری هەیە
(بەبێ دەرمان، بە دەرمان، بە نەشتەرگەری)

یەکەم- بەبێ دەرمان (Nonpharmacologic treatment)
ئەویش چەند خاڵێك دەگرێتەوە:-
١- وازهێان و نەکردنی هەموو ئەو چالاکیانەی کە زۆر جومگەکەی تێدا دەجوڵێ، وەك کەمکردنەوەی ڕۆیشتن بە پێ.
٢- کەمکردنەوەی کێش.
٣- ئەنجامدانی هەندێ وەرزشی بەسوود وەك مەلەکردن کە کەمتر کار دەکاتە سەر ئەو جومگانەی کە کێشی لەشیان هەڵگرتووە، یان پاسکیل سواری کە یارمەتی بەهێزبوونی ماسولکەکانی دەوری جومگەکە دەدەن.
٤- بەکار هێنانی دار شەق بۆ کەمکردنەوەی قورسایی لەش لەسەر جومگەکە کە توشی نەخۆشیەکە بووە.

دووەم:- چارەسەر بە دەرمان Pharmacologic treatment.
بەشێوەیەکی گشتی ئیش لەسەر دوو شت دەکەن کە کەمکردنەوەی ئازار و کەمکردنەوەی هەوکردنەکەیە، ئەوانیش چەند دەرمانێکن.
١- ئازارشکێنەکان:- دەرمانی پاراسیتۆل یەکەم هەڵبژاردنە، یان دەکرێت هەر دەرمانێکی گروپی ئازارشکێنەکان بەکاربێت، بەڵام دەبێ بەوریای بەکاربێن بەتایبەت لەوانەی کێشەی خوێن بەربوونیان هەیە وەك برینی گەدە، بەڵام ئەم گروپی دەرمانە هەر دوو ئیشی ئازار شکێنی و دژە هەوکردن دەکەن. وە ئەم دەرمان دەکرێ ڕاستەوخۆ بکرێتە ناو جومگەکە.
٢- دەرمانەکان بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن: ئازارشکێنەکان وەك باسمان کرد
٣- دەرزی ناو جومگەیی ستیرۆیدIntra-articular injections of corticosteroids :- نابێ سێ بۆ چوار جار زیاتر بکرێت لە ساڵێکدا، وە نەخۆشەکە زۆربەی کات بۆ ٣ مانگ ئازارەکەی کەم دەبێتەوە، وە هەندێ دەرزی تر جومگەی کە هەیە وەك:- (Hyaluronic acid, Ozon)
٤- هەندێ دەرمانی نوێ کە یارمەتی دروست بوونەوەی کڕکڕاگە دەدەن وەك(Glucosamininglycan & chondroitoin).

سێیەم:- چارەسەر بە نەشتەرگەری

کە بریتیە لە جێگا گرتنەوەی جومگەکە Total joint replacement
کە ئەم چارەسەرە بۆ هەموو کەسێك نییە، واتا لەم بارودۆخانەی خوارەوەدا بەکاردێت:
١- نەخۆشەکە ئازارێکی زۆری هەیە و وەڵامی نییە بۆ دەرمانەکان.
٢- جومگەکەی ئیتر نەتوانێ ئیش بکات یان بەکاری بهێنێ.
٣- نەتوانێ بوەستێ ٢٠ بۆ ٣٠ دەقە لە شوێنێك بەهۆی ئازارەوە.
٤- بەردەوام بەخەبەر هاتن لە خەو بەهۆی ئازارەوە.
٥- نەتوانێ بڕوا بە پێ بۆ ماوەیەکی کەم(درێژی یەك بینا) لەبەر ئازارەکەی.

چۆن خۆمان بپارێزین لەتووش بوون؟؟

١- ڕیگری کردن لە قەڵەوی، یان ئەگەر وەزنت زیادە دابەزاندنی کێشت.
٢- وەرزشێکی ڕۆژانەی تەندروست.
٣- خۆ پاراستن لەو ئیشانەی کە پێویستییەکی زۆریان بە جوڵەی جومگەکان هەیە یان پشوودان لەم جۆرە ئیشانەدا.
٤- پاراستنی شەکرەی لەش لە ڕێژەی ئاسایدا چونکە نەخۆشی شەکرە هۆکارێکە بۆ دروست بوونی سەوەفان.
٥- وە بەشێوەیەکی گشتی خواردنی تەندروست و خەوی پێویست.
٦- پاراستی جومگەکان لەبەرکەوتنی زەبری دەرەکی.

 

2 Comments

  1. دەست خۆش بێت زۆر سوپاس بۆ زانیاریەکانت خوا خێرت بنوسێت بەردەوامبە لە بڵاو کردنەوەی زانیاری لەو جۆرە چونکی خەڵک ئێستا زۆر نەخۆشن وە زۆر دکتۆر ئەکەن وە پارەیەکی زۆریان ئەچێت وە سود لەو دکتۆرە وەر ناگرن کە سەردانیان کردوە پارەیەکی زۆریان ئەڕوات بێ لەوەی دەرونیەن تێک چونە بە دەس نەخۆشیەکی وا نە شەو خەوی هەیە نە ڕۆژ حەوانەوەی لێ هەڵگیراوە بۆیە تا بۆت
    ئکرێ زانیاری ڕاست و ڕەوان بڵاو کەوە لە ڕێگای خوا بۆ ئەو دنیات

وەڵامێک بنووسە