کۆڕ

بەبەشداری هەزاران کەس کۆڕێکی بەرفراوان لە شاری بێرمینگهام ساز دەکرێت.

383بینین
لە درێژەی چالاکییەکانیدا کۆڕبەندی ژیار لە بەریتانیا لەبەرواری ١٨/٦/٢٠٢٣ لە مزگەوتی ئیبن صەڵاحی شارەزوری کۆڕێکی بەرفراوانی بۆ بەڕێز د.عبدالواحید محمد ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژیارو پسپۆڕ و بانگخوازی دیاری گەلەکەمان ڕێکخست، شایانی باسە نزیکەی 2000 کەس لە خۆشکان و برایان و گەنجەکانی نیشتیمان ئامادەی کۆڕەکە بوون.
هەر لە میانەی کۆڕەکەداو لە بەرەکەتی کۆڕی موسوڵمانان کەسێک موسوڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند.
ئامادەبوان دڵخۆش بوون بە کارەکانمان و داوا و ئاواتیان بەردەوامی ئێمە بوو.
سوپاس بۆ ئیدارە و مامۆستای مزگەوتی ئیبن و صڵاحی شەهرەزوری کە دەرگایان واڵایە بۆ خزمەتی موسڵمانان.

وەڵامێک بنووسە