د. شێرزاد عبدالوهابکۆڕ

لقی چەمچەماڵی ژیار ئێوارە کۆڕێک بۆ دکتۆر شێرزاد عبدالوهاب ساز دەکات

317بینین

لقی چەمچەماڵی ژیار ئێوارە کۆڕێک بۆ دکتۆر شێرزاد عبدالوهاب ساز دەکات.

  

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 11/11/2022 بەشی  هۆشیاری خێزانی ئینستتیوتی ژیار لقی چەمچەماڵ هەستا بە سازدانی ئێوارە کۆڕێک بۆ بەڕێز دکتۆر شێرزاد عبدالوهاب لەژێر ناونیشانی (چۆن خێزانەکەم بکەم بەلانەی بەختەوەری)، سەرەتای ئێوارە کۆڕەکە بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز لەلایەن مامۆستا کەیوان محمدەوە دەستی پێکردو دواتر وتەی بەخێرهاتن لەلایەن مامۆستا شێخ محمد سەنگاوی بەرپرسی لقی چەمچەماڵەوە پێشکەشکراو پاشان ئامادەبووان بە گوێی دڵ گوێیان ڕاگرت بۆ قسەکانی دکتۆر شێرزادی خۆشەویستی هەمووان، کاک دکتۆر لە میانەی ئێوارە کۆڕەکەدا باسی  پایە گرنگەکانی خێزانی کردو بە وردی تیشکی خستە سەر کێشەو گرفتەکانی خێزان و بەزمانە شیرینەکەی چارەسەرو دەرمانی گرفت و کێشەکانی بۆ ئامادەبووان باسکردو هەر له درێژەی قسەکانیدا جەختی لەسەر یەکتری قبوڵ کردن و بوونی متمانە لەنێوان خێزانەکاندا کردەوە و بەخەندە خستنە سەر لێوی گوێگران کۆتایی بە ئێوارە کۆڕەکە هێنا.

وەڵامێک بنووسە