هەواڵ و چالاکی

لقی چەمچەماڵی ئینستتیوتی ژیار خێوەتگەیەکی زانستی بۆ خوشکان ساز دەکات

289بینین

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 21/1/2023 بەرامبەر 28/6/1444 کۆچی بەشی ئافرەتانی ئینستتیوتی ژیار لقی چەمچەماڵ خێوەتگەیەکی بۆ خوشکان سازکرد لەژێر ناونیشانی (ڕۆژێک لەپێناو ساڵێکدا)، سەرەتای خێوەتگەکه بەچەند  ئایەتێک لەقورئانی پیرۆز دەستی پێکرد و پاشان مامۆستا دیار عومەر بابەتێکی گرنگی پێشکەشی خوشکانی ئامادەبوو کرد لەژێر ناونیشانی( پلان و بەرنامەڕێژی)، لە درێژەی قسەکانیدا مامۆستا دیار جەختی لەسەر گرنگی پلاندانان و بەرنامەڕێژی بۆ کارەکان کردەوەو پێ ڕاگەیاندن کە بەوردی پلان بۆ کارو پیشەکانیان دابنێن.
دواتر دکتۆر حەمزە  خەلیفە وتارێکی بەپێزی بۆ ئامادەبووان بەیانکرد، لەژێر ناونیشانی (هێزی ئیمان و شاڵاوی لادینی) تیشکی خستە سەر شیرینی ئیمان و  نزیکبووونەوە لە پەروەردگار لەڕێگای عیبادەت کردنەوە، هەر لە درێژەی وتارەکەدا دکتۆر  باسی لەو شاڵاو بەرفراوانە کرد کە لەئێستادا بوونی هەیە بۆ دەرچوون لەڕێگا پاکەکەی ئیسلام،  لەکۆتایی خێوەتگەکەشدا مامۆستا پەروەر بابەتێکی گرنگی بۆ خوشکانی ئامادەبوو باس کرد لەژێر ناونیشانی  (بەردەوامی دان بە کاری چاکە) مامۆستا پەروەر لە دوتوێی بابەتەکەدا هانیدان کە درێژە بەکاروانی چاک و کاری باش بدەن و چاوەڕێی پاداشتی دنیا نەبن و هەموو کارو کردەوەکانیان تەنها لە پێناو خوای گەورەدابێت.

ڕاگەیاندنی لقی چەمچەماڵی ژیار

 

وەڵامێک بنووسە