هەمەرەنگ

ئیمامی عومەر چی نەدەویست؟!!

176بینین
ئیمامی عومەر نەیدەویست هەرگیز هیچ لەو زانستەی پێغەمبەری خودا ﷺ کە فەرموودەکانیەتی لەدەستی بچێت،
بۆیە وەک لە صحیحی بوخاری هاتووە لەگەڵ دراوسێ ئەنصاریەکەی بەنۆرە یەکیان کاریان دەکرد و ئەوی تریان دەچوو بۆ مەجلیسی فەرموودە و دواتر دەگەڕایەوە ئەوەی بیستبووی بۆئەویتری دەگێڕایەوە.
هاوەڵان لەهەمان کات کارو کاسبی خۆیان دەکرد و هەم خەمی دەستخستنی زاستیشیان وەلا نەنابوو، هەردەم لەبیری ئەوەدابوون هیچ بەشێکی زانستیان لەدەست نەچێت، بەدانانی پلان و کاتێکی تایبەت بۆی..
حەنظەلە ئیمانی نزم دەبوویەوە کاتێک تێکەڵی دونیا دەبوو و لەپێغەمبەر ﷺ و مەجلیسی زانستەکانی دووردەکەوتەوە، بۆیە شەکوای حاڵی خۆی بردە لای و هەستی کرد مونافیقە، بەڵام رەسول ﷺ پێی فەرموو:
(ولكن يا حنظلة ساعة وساعة –
ثلاث مرات) رواه مسلم.
بەڵام ئەی حەنظەلە، سەعاتێک بە سەعاتێک(واتە سەعاتێک بۆ عیبادەت و کارە قیامەتیەکان، سەعاتێکیش بۆ دونیا و پێویستیەکانی ئینسان).
بەڵام بەشی قیامەتەکە بەنرخترین کاتەکان بێت!
شیخ عبداللە عو‌بەید دەفەرمووێ:
ئه‌گــه‌ر به‌نرخترین كاته‌كانی خۆت نەبه‌خشیت له‌پێناو چنگخستنی زانـسته‌ شه‌رعیه‌كاندا، ئه‌وه‌ تۆ پێت ناوترێ (طالب العلم)…
ن: ئەحمەد بورهان

وەڵامێک بنووسە