خولگەلەریهەواڵ و چالاکی

لقی پشدەر خولێکی سێ مانگی لەمزگەوتێکی قەڵادزێ دەکاتەوە

نووسه‌ر: گوڵبەهار ره‌سوڵ

1.09Kبینین

 

لەدرێژەی کارو چالاکیەکانی لیژنەی گەنجانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی خولێکی درێژخایەن لە مزگەوتی “نوور”ی شاری قەڵادزێ بۆ منداڵانی تەمەن (10 بۆ 14) ساڵ دەکاتەوە کە ژمارەیان “20” مناڵە.

وانەی “فیقهی ئیسلامی” و “قورئانی پیرۆز” لەلایەن: مامۆستا ئیبراهیم عه‌زیز (بەرپرسی لیژنەی گەنجان)ەوە، هەموو ڕۆژانی سێ شەممە پێشکەش دەکرێت.

شایەنی باسە لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار سپۆنسەری خولەکە دەکات و لە ١٥-٧-٢٠٢٠ دەستیپێکردووەو سێ مانگ دەخایەنێت.

وەڵامێک بنووسە