توێژینەوە

یادەوەری و پەند | بەشی دوانزەیەم

268بینین

 

نانی حەڵاڵ

بانگخواز دكتۆر فازیل سولەیمان ئەڵێت: ساڵێكیان كە چووم بۆحەج زانایەك تەلەفونی بۆ كردم كەسەردانی بكەم. كەچووم كوڕێك لای دانیشتبوو، وتی: باوكی ئەو كوڕە ئەچێت بۆ حەج بەڵكو ئاگات لێی بێت و هاوكاری بكەیت، كوڕەكەشی دێت بۆحەج بەڵام ئەو بەڕێگای وشكانیدا دێت نەك بەفڕۆكە.

رۆژی سەفەرەكە هات و باوكی لە فڕۆكە خانە پێناساندم ، كاتێك پەساپۆرتی تەسلیمكرد بۆ ئەوەی بیتاقەی تەیارەكە وەربگرین دامەوە دەستی و هەڵیگرت ، كەچووینە شوێنی لێدانی مۆری دەرچوون ئەفسەرەكە وتی: پەساپۆرتەكەت. بەمنی وت: ئەی نەمدا بەتۆ، وتم: ئەی نەمدایتەوە؟. گەڕاین لەپێشی جانتاكەیدا دۆزیمانەوە. لەجەددەش هەمان بەزمی پێكردین، لە مەككە ئیحراممان بەستبوو هەرجانتامان دانا لەئوتێل چووین بۆتەواف ، هەستم كرد شتی سەیر ئەڵێت هاوار بۆ حوسەین “خوا لیی رازی بێت” ئەبات.

لەشوققەیەكدا بووین ژوورێك پیرەكانی تیابوو، ژووررێكیش گەنجەكان، لەگەڵ پیرەكانی ئەو ژوورە راهات و ئەچوون بۆ نوێژ. رۆژێك دوای دوو سەعات هاتەوە تومەز ون بووەو بەهۆی باجەكەی ملیەوە پۆلیس هێنایەوە. پێمووت: بێ‌ ئەوباجە نەچیتە دەرەوە ، رۆژێك هەرنەهاتەوە كە سەیر دەكەم نە باجی بردووەو نەپارەو نەتاقمی دانەكەی، پێنج رۆژ شوێن نەما بەدوایدا نەگەڕێم، بەكوڕەكەیمان وت ئەویش هات و پاشان كوڕێكی تریشی هات بەماڵ ومناڵەوە كە لە سعودیە دائەنیشتن ئەوانیش كەوتنە گەڕان، تێر لۆمەیان كردم، كەدۆزیمانەوە دە كیلۆی كەمكردبوو چونكە لەئاو زیاتر هیچی نەخواردبوو، وتمان لەكوێ‌ بووی تومەز لەخۆیەوە سواری پاص بووە بەخەیاڵی قاهیرەوەوهیچیشی پێنەبوو بوو بیهێننەوە.

دیسان هەردوو كوڕەكەی چوون بەلای حەجەكەیانەوەو بەسەرمندا بەجێیان هێشت ، ئێ‌ باشە ئەمە حەجی لەسەر نیە ، تووشی لەبیرچوونەوە ئەبێت ، ئنجا نەمزانی بۆ كوڕەكانی گوێیان پێنە ئەدا ، ناچار خۆم و ئەوانەی لەگەڵمانا بوون چاومان لێ‌ غافڵ نەئەكرد، بەڕاستی حەجەكەی لێ‌ تێكدام ، كەگەڕاینەوە لەفڕۆكەكەدا لێم پرسی: كاك حاجی جەنابت چ كارە بووی؟ وتی: لەگەڵ فڵانە سەماكەردا كارم ئەكرد. ئنجا تێگەیشتم كەتا بینەقاقای لەحەرامدا بووەو نانی حەرامی دەرخواردی مناڵەكانی داوە، دیارە ئەوانیش ئاوا ئەبن بۆی.

جا نانی حەڵاڵ مەسەلەیەكی زۆر گرنگە لەئیسلامدا بۆ خۆمان و ماڵ و مناڵمان و سەروەرمان (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ئەفەرموێت: حەڵاڵ بخۆ دوعاكانت وەردەگیرێن و خوا دەست نانێت بەڕووتەوە.

وەڵامێک بنووسە