توێژینەوە

لەكاڵەك فرۆشیەوە بۆ پزیشكی تایبەت

172بینین

 

ئیبراهیم لەخێزانێكی جوتیاری هەژار لەدایك بوو ، لە پێش ساڵی 1817دا، لەوڵاتی میسر. چووە حوجرەو تۆزێ‌ خوێندەواری فێربوو. رۆژێكیان ویستی یارمەتی دایك و باوكی بدات بارێك كاڵەكی برد بۆ قاهیرە تا پارەیەكی باشتریان بۆبكات، لەبەرئەوەی نرخێكی وایان نەدایە چەند رۆژێك بەدەستیەوە مایەوەو كاڵەكەكە خراپ بوو هیچی وای دەستنەكەوت، رووی نەهات بگەڕێتەوە لە ئەزهەر چاوی بە ئەڵقەی شێخێكی ریش سپی كەوت قوتابی لەدەوری ئەیانخوێند. كەوتە خوێندن تا بووە خۆشەویستی شێخەكەو شێخەكانی تری ئەزهەر، كۆلێژی پزیشكی كرایەوەو (محمد عەلی) بڕیاریدا قوتابیە سەركەوتووەكانی ئەزهەر وەربگرێت، پاشان نێردران بۆفەڕەنساو ئیبراهیم یەكێ‌ بوو لەو قوتابیانە، بەڵێ‌ پاش چەند ساڵێك خوێندن بووە دكتۆر “ئیبراهیم نەبراوی”، جا لەبەر ئەوەی پزیشكێكی هەڵكەوتوو بوو لەبواری نوژداریدا بووە پزیشكی تایبەتی (محمد عەلی) فەرمانڕەوای میسر.

لە فەڕەنسا هاوسەرگیری كردو پاش چەند ساڵ خزمەت لە 1862دا ئەم دونیا فانیەی بەجێهێشت. ئای چەند گرنگە تێگەیشتن لەو قەدەرەی كە ئیمانمان پێیەتی كە هۆكاری ئاسوودەییمانە لەم دونیا پڕ بەرزی ونزمیەدا .. جا ئەگەر بارە كاڵەكەكەت پارەی نەكرد خەم مەخۆ رەنگە دەستی قەدەر بیەوێ‌ بەرەو دكتۆریت ببات .. بەڵگەشت ئەوێ‌ ئەوە بەڵگە.

وەڵامێک بنووسە