ئه‌ندازیار عوسمان
توێژینەوە

یادەوەری وپەند | بەشی دەیەم

323بینین

 

دیكتاتۆرەكان

دیكتاتۆرەكان كار لەسەر ئەوە دەكەن كە برا بەسەربراو باوك بەسەر ئەولادەوە بكەنە سیخوڕ، هیتلەر ساڵی 1933 دەسەڵاتی گرتە دەست و ساڵی 1945 خۆی كوشت. هیتلەر وای لەئەڵەمانیەكان كردبوو كەسیخوڕی بەسەریەكەوە بكەن و كەس متمانەی بەكەس نەبێت.

هیتلەر خەڵكانی زۆری لەپیرو پەكەوتەی گەلەكەی و جوولەكەو قەرەج و نەتەوەكانی تری بەغاز لەناوبرد، باشەچۆن توانی قەناعەت بەملیۆنەها ئەڵمانی بكات كە ئەوەی دەیكات راستەو بەرگری لێبكەن؟

یەكەم: لەرێی راگەیاندنەوە كە رەش ئەكەن بە سپی و سپیش بەڕەش.
دووەم: بەترساندن.

دیكتاتۆرەكان وادەكەن كەهەستی نەتەوایەتی و نیشتمانپەروەری بخرۆشێنن لای گەل و وایان تێبگەیەنن كە حاكمەكەیان یانی نیشتمان و تیاچوونی یانی تیاچوونی خاك و وڵات. كە ئەمەش هەمان سیاسەتەكەی فیرعەونە (قَالَ الْمَلَأُ مِنْ قَوْمِ فِرْعَوْنَ إِنَّ هَذَا لَسَاحِرٌ عَلِيمٌ (109) يُرِيدُ أَنْ يُخْرِجَكُمْ مِنْ أَرْضِكُمْ فَمَاذَا تَأْمُرُونَ (110)الأعراف). (وَقَالَ فِرْعَوْنُ ذَرُونِي أَقْتُلْ مُوسَى وَلْيَدْعُ رَبَّهُ إِنِّي أَخَافُ أَنْ يُبَدِّلَ دِينَكُمْ أَوْ أَنْ يُظْهِرَ فِي الْأَرْضِ الْفَسَادَ (26) غافر) راگەیاندنەكانی فیرعەون ئەیانووت: ئەی میللەتی قارەمان و بەشەرەفی میسر، وا موسا ئەیەوێت: خاك و ئاو و ئایينتان بخاتە مەترسیەوە، فەرمانتان بەچیيە؟؟ئەمەش بۆ ئەوەی بڕیاری لەناوبردنی موساو بەنی ئیسرائیل ببێتە بڕیاری میللەت.

ئەڵمانیەكان وانەیان لەشكستەكەیان وەرگرت لەقۆناغەكانی خوێندنیاندا جەخت ئەكەنەسەر ئەو هەڵانەی كە باو و باپیریان كردوویانە تا دووبارە نەبەنەوە و وازیان لە دێواندنی دەسەڵات و و گەوجاندنی میللەت هێناوە و میركلی سەرۆكوەزیرانیان زۆر سادەیەو چەندەها ساڵە بەجۆرێك جلەوە دەرئەكەوێت، لێیان پرسی بۆ هەر ئەو جلانە ئەپۆشیت لەكاتێكدا ئافرەت حەزی بەجلی جوانە بەتایبەت دەسەڵاتداریش بێت، ئەویش وتی: من هاتووم خزمەت بە گەلەكەم بكەم و نەهاتووم نمایشكاری جل بم. بەوە ئێستائەڵەمانیاچوراەم ئابووری جیهانە.

لای خۆشمان هەمان تاس و حەمامەو پاش نزیكەی سی ساڵ گەندەڵی ئەوترێت ئەمانە نەبن كوردو كوردستان ئاو ئەیبات و بەغدا و داعش و ماعش ئەمانخۆن، پەرلەمانتارمان لێ‌ پەیدا ئەبێت بەدەمی خۆی ئەڵێت چوار ساڵ هەر رۆژەو بەپارەی میللەتی برسی بەرگێكی پۆشیوەو هەرگیز جلی دووبارەی لەبەرنەكردووە! جا كە نابێت بڕوادار لەكونێكەوە دووجار مار بیگەزێ‌، لای ئێمە نەك دووجار سەدان جاریش بیگەزێ‌ زۆری ئەوخەڵكە عیبرەت وەرناگرێ‌.
هەرشادبن.

وەڵامێک بنووسە