چالاکیەکانی ترگەلەریهەواڵ و چالاکی

ئینستتیوتی ژیار و ناوەندی کاری ھاوبەشی ڕێکخراوەکانی گەرمیان لەگەڵ لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەنه‌وه‌

837بینین

 

مامۆستا لوقمان میروه‌یسی به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی ئینستتیوتی ژیار وەکو ھاوبەشێک لە ناوەندی کاری ھاوبەشی ڕێکخراوەکانی گەرمیان لەگەڵ شاندێكی پەرلەمانی کوردستان دەربارەی کێشە و کەموکورتیەکانی تەندروستی گەرمیان بەتایبەت لە ئیدارەدان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنادا کۆبووەنه‌وە.

ئەندامانی ناوەند بەووردی ھەموو کێشە وکەموکورتیەکانی کەرتی تەندروستی گەرمیان و ڕێگاکانی چارەسەری کێشەکانیان خستەڕوو.

لەوەڵامدا وەفدەکەی پەرلەمان بەڵێنیاندا کۆی ئەو کێشانەی خراوەتەڕو و پێشتریش بەڕاپۆرت نێردراوە بۆیان. بەڕاپۆرتێک ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و لەوێشەوە ئاراستەی سەرۆکایەتی حکومەت بکرێت بۆ چارەسەرکردن و به‌دواداچوونیان.

ناوەندی کاری ھاوبەشی ڕێکخراوەکانی گه‌رمیان دووپاتی دەکاتەوە کە لە فشاری مەدەنی تا چارەسەری تەواوی کێشەکانی کەرتی تەندروستی گەرمیان بەردەوام دەبێت و وەک ھەمیشە لەھەموو دەرگایەک دەدەن.

وەڵامێک بنووسە