سەردانیگەلەریهەواڵ و چالاکی

شاندێکى باڵاى یەکێتیی زانایان و قوتابخانە ئیسلامییەکان لە ئامەد سەردانى ئینستتیوتى ژیار دەکەن

نووسەر: سەفین دەلۆیى

105بینین

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/08/09 شاندێکى باڵاى یەکێتیی زانایان و قوتابخانە ئیسلامییەکان لە ئامەدى باکوورى کوردستان سەردانى بنکەى سەرەکی ئینستتیوتى ژیاریان کرد لە سلێمانى. شاندەکە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: مامۆستا مەلا ئەنوەر فارقینی سەرۆکی یەکێتیی زانایان و قوتابخانە ئیسلامییەکان لە ئامەد و، م. موحەممەدبەشیر و، م. عەبدولقدووس، م. بەشیر، کاک عەبدولسەمەد. شایەنى باسە لەلایەن بەڕێزان: پ. خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکى ئینستتیوتى ژیار و د. کامیل شارباژێرى و د. عوسمان ئالانیى و د. سەباح شارستێنى پێشوازیان لێ کرا. جێى ئاماژەیە مەبەست لە سەردانەکە ڕاگۆڕینەوە و سوود وەرگرتن بوو لە تواناکان و ئاڵۆگۆڕکردنى بۆچوونەکان بوو لەسەر کارە پەروەردەیى و زانستییەکان و درووستکردنى هەماهەنگى زیاتر بۆ کارى هاوبەش.

 

وەڵامێک بنووسە