ئاهەنگی دەرچوونگەلەریهەواڵ و چالاکی

ئاهەنگى کۆتایى بۆ خولێکى قورئانى پیرۆز لە لقى ڕاپەڕین بەڕێوەچوو

نووسەر: بەختیار عەبدوڵڵا

109بینین

ڕۆژی یەکشەممە (٢٠٢١/٠٨/٠٧) ئاهەنگی ڕێزلێنان و پێدانی خەڵات بۆ بەشداربوانی خولی لەبەرکردنی سوڕەتەکانی ( المجادلة، الجن، القیامة) بە تەفسیرەوە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز سازدرا. لە ئاهەنگەکەدا بەرپرسی لق مامۆستا عەبدوڵڵا زەنگڵ وتەیەکی پێشکەشکرد، دواتر وتەیەک لەلایەن مامۆستا مەلیحە زاهیر بەڕێوەبەری خولەکە پێشکەش کرا. پاشان خەڵات و بڕوانامە دابەشکرا بەسەر بەشداربون. سوپاس و پێزانین درا بە مامۆستا بەڕێزەکان و خەڵاتەکانیش لەلایەن بەرپرسی لق و بەرپرسی بەشی خوێندنگاکان دکتۆر حسێن دابەشکران.

 

وەڵامێک بنووسە