چالاکیەکانی ترگەلەریهەواڵ و چالاکی

گروپی تەندروستکارانی خۆبەخشی ژیار لە پشدەر چەند چالاکییەکى ئەنجامدا

نووسەر: شەوبۆ موحەممەد

132بینین

لە لقی پشدەر چالاکیەکی تەندروستی ئەنجامدرا. لە درێژەی چالاکیەکانی گروپی تەندروستکارانی خۆبەخشی ژیار لە پشدەر ڕۆژی یەک شەممە (٨ / ٨ / ٢٠٢١) ھەستان بە ئەنجامدانی چەند چالاکیەک کە خۆی بینیەوە لە:-
١- ئامادەکردنی سیمینار دەربارەی خۆراک و سوودی خۆراک.
٢- ئەنجامدانی پێوانی کێش و باڵا و دڵنیابوونەوە لە گونجاویان و ئاگادارکردنەوەی خێزانەکانیان.
ئەم چالاکیە بۆ خولی (هاوینەی پێگەیاندنی پەپولەکان) ڕێکخرابوو لە لایەن خاتووان (کۆژین عبداللە عمرو شاجوان حسن حمە) پێشکەشکراو تێکڕای فێرخوازان پشکنینیان بۆ کرا کە ژمارەیان زیاتر لە (٥٠) فێرخواز بوو، پاشان تێبینی بۆ کەس و کاریان نوسرا.
جێی سەرنجە ئەم چالاکیانەی گروپی تەندروستکاران وێڕای دڵنیایی و باشی تەندروستی بووە مایەی دڵخۆشی و بەسەربردنی کاتێکی خۆش و ئاسوودە بۆ فێرخوازان.
شایەنی باسە خولی (هاوینەی پێگەیاندنی پەپولەکان) لە ٢٧-٦-٢٠٢١ دەستی پێکردووەو تا ٦-٩-٢٠٢١ بەردەوام دەبێت، حەفتەی دوو ڕۆژ دەوام دەکەن، تەمەنیان لەنێوان (٥-٨) ساڵدایە.

 

وەڵامێک بنووسە