خولگەلەریهەواڵ و چالاکی

هەژدەهەمین دیداری کتێب لە لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار بەڕێوەچوو

نووسەر: بەختیار عەبدوڵڵا

67بینین

ڕۆژى چوارشەممە 2021/08/11 هەژدەهەمین دیداری کتێب لە لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار بەڕێوەچوو. بە ئامادەبوونی نووسەر گفتوگۆی کتێبی “کەی مێژوو دەبێتە چرا” ئەنجامدرا، کتێبێکی شیکاری مێژووییە، کۆمەڵە ووتارێکی (مێژوویی، فیکرییە) مامۆستا کامەران بابان زادە نووسیویەتی و ڕێکخراوی بوار بۆ چالاکی ڕووناکبیری، چاپی کردووە. ناونیشانێکی سەرنج ڕاکێشی هەیە، کتێبێکی کورت و پوختە و کاتی بە پێشەکی و ڕێخۆشکردنەوە نەگرتووە و ڕاستەوخۆ چۆتە سەر ناوەڕۆک. وەڵامی کەی دەبێتە چرا نووسەر لە چوارچێوەی کتێبەکەیدا وەڵامی نەداوەتەوە بەڵام لە دیدارەکەدا گوتی: لە زهنییەتی خۆمدا ئەو کاتەیە کە ئێمە بە شێوەیەکی تەندروست مامەڵە لەگەڵ مێژوو بکەین و تەقدیسی نەکەین. پێویستە ئامانجمان ڕوون بێت بۆ ئەوەی بیروڕا و هەڵسوکەوتیشمان ڕوون بێت. عەلمانیەکان دەیانەوێت بڵێن ئیسلام لە ڕووی هزرەوە توانای ڕووبەڕووبوونەوەیان نییە. هەرکەسێک زانیاری و زانستی هەبێت ڕووئیا و نیەتی ئاشتی هەیە، ئەوانەی دەستەپاچە و بێ هزرێکی زانستیین هەمیشە دەیانەوێت بێ ناوەرۆکی و ناوبۆشی خۆیان بە هەستی شەڕخوازانە و بچووککردنەوەی بەرامبەر زەق بکەنەوە. مسوڵمانانیش پێویستە هەمیشە خۆیان دەوڵەمەند بکەن بەزانست و زانیاری و وەکو باڵادەست قسە بکەن و بەردەوامبن لە خستنەڕووی ڕووئیای ڕوون و ئاشتیخوازانە. ئایا پێویستە واز لە مێژوو بهێنین یان سوودی لێوەربگرین و ڕەخنەی لێبگرین و هەڵەکانی بکەینە خاڵی وەرچەرخان. نووسەر پێیوایە پێویستە بەشێوەیەکی هاوسەنگ مامەڵە لەگەڵ مێژوو بکەین. زۆربەی ئەو ڕەخنانەی لە مسوڵمانان دەگیرێن لەسەر مێژووی سیاسیمانە کە جێگای ڕەخنە و لەسەر وەستانی جدییە.

وەڵامێک بنووسە