توێژینەوە

من مرۆڤێكم وەك ئێوە

746بینین

 

هەرچەند لەژیانی سەروەرمان (صلی الله علیه وسلم) و فەرمایشتەكانی وورد ئەبمەوە زیاترو زیاتر یەقینم لادروست ئەبێت، كەئەو نازدارە نێردراوی خوایەكە كەخۆی رێنمایی دەكات و خۆی دەیپارێزێت و خۆی سەریدەخات.

هەرچی دەسەڵاتدارانی كۆن و نوێ‌ هەن هەموویان فوویان كردووە بەخۆیان و بنەماڵەیاندا تاخەڵكی ملیان بۆ بدەن و بەگەورە بیانبینن، ئەوە فیرعەنەكان خۆیان لەخەڵك كردبوو بەخوا (فقال أنا ربكم الاعلی).

پاشای مەغریب و سەدام و زۆری تر سەجەرەی درۆینە بۆ خۆیان دروست ئەكەن كە لەنەوەی حەسەن وحوسەینن ئەمە بۆ ئەوەی خۆیان پیرۆز بكەن.

یان نووسەری دەربارو كەسانی تر پاڵەوانێتیان بۆ دروست ئەكەن و پیایانا هەڵئەدەن، كەچی كەدێیتەسەر ژیانی سەروەرمان (صلی الله علیه وسلم) ئەوەتا خوای گەورە لەقورئاندا فێری دەكات كە بەخەڵكی بڵێت: (قُلْ إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ يُوحَى إِلَيَّ أَنَّمَا إِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ فَمَنْ كَانَ يَرْجُوا لِقَاءَ رَبِّهِ فَلْيَعْمَلْ عَمَلًا صَالِحًا وَلَا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَدًا) (الكهف: 110). پێیان بڵێ‌: من مرۆڤێكم وەك ئێوەو وەحیم بۆ دێت لەخواوە. (وَلَا أَقُولُ لَكُمْ عِنْدِي خَزَائِنُ اللَّهِ وَلَا أَعْلَمُ الْغَيْبَ وَلَا أَقُولُ إِنِّي مَلَكٌ) (هود: 31) خەزێنەكانی خوا لای من نیە، من غەیب نازانم، من ناڵێم فریشتەم.. (وَمَا أَدْرِي مَا يُفْعَلُ بِي وَلَا بِكُمْ إِنْ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَى إِلَيَّ وَمَا أَنَا إِلَّا نَذِيرٌ مُبِينٌ)(الأحقاف: 9) من نازانم خوا چی بەرامبەر من و ئێوە دەكات، من شوێن ئەو وەحیە دەكەوم كەبۆم دێت.

پیاوێك هاتە خزمەت پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ئەلەرزی، پێی فەرموو لەسەرخۆبە من پاشانیم، من كوڕی ئافرەتێكم گۆشتی وشكەوەبووی ئەخوارد. (السلسلة الصحیحة للالبانی).

وەڵامێک بنووسە