توێژینەوە

هەرچی هەبوو لەخواوەبوو

نووسه‌ر: ئه‌ندازیار عوسمان

463بینین

 

كەدیراسەی سیرەتی سەروەرمان دەكەی (د.خ) تەسدیقی ئەو ئایەتە ئەبینی لەهەموو لاپەڕەكانی تەمەنی پیرۆزیدا، كەخوای پەروەردگار پێی فەرموو (وَاصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ فَإِنَّكَ بِأَعْيُنِنَا) (الطور: 48) .. ئارامبگرە تۆ لەژێر چاودێری ئێمەدای.

لەسورەتی (الضحی)دا باسی سێ‌ لایەنی بۆ دەكات كەبێباوك ودایك بووەو خوا داڵدەی داوەو هەژاربووەو خوا دەوڵەمەندی كردووەو نەشارەزای رێ‌ بووە خوا هیدایەتی داوە تاببێتە رەحمەت بۆ هەموو جیهانیان.

ئەو زاتە موبارەكە هەموو شتێكی لەخواوە بوو، تەنانەت سەردانی گۆڕی دایكی نەكرد تاخوا رێی پێدا، كۆچی نەكرد بۆ مەدینە تا ڕێی پێدراو.. هتد.

ئەو زاتە پایەیەرزە خوا داوای ئارامگرتنی لێدەكات و ئەشفەرموێت ئارامگرتنەكەت لەخواوەیە: (وَاصْبِرْ وَمَا صَبْرُكَ إِلَّا بِاللَّهِ ۚ وَلَا تَحْزَنْ عَلَيْهِمْ وَلَا تَكُ فِي ضَيْقٍ مِّمَّا يَمْكُرُونَ) (النحل: 127). ئەو تیرانەی كەئەو دەیهاویشت لەخواوە بوون(فَلَمْ تَقْتُلُوهُمْ وَلَٰكِنَّ اللَّهَ قَتَلَهُمْ ۚ وَمَا رَمَيْتَ إِذْ رَمَيْتَ وَلَٰكِنَّ اللَّهَ رَمَىٰ) (الانفال: 17). تەنانەت حوشترەكەشی رێنمایی دەكرا بۆیە كەچووە مەدینە هەموو بەئاواتەوەبوون ئەو نووری چاوانە لەماڵیان دابەزێت كەچی فەرمووی حوشترەكەم فەرمانپێدراوەو بزانین لەكوێدا ئەوەستێ‌، ئەو شوێنەی حوشترەكە چۆكی تیادایا كرایە مزگەوت و لەماڵی ئەبوو ئەیوبیش مایەوە كە لەوێدابوو.

كاتێك چوو بۆ عومرە دوای جەنگی خەندەق، لەناوچەیەكدا حوشترەكەی وەستا، فەرمووی عادەتی نیە وابكات و نەڕوات بەڵام هەروەك فیلەكانی ئەبرەهە ماندەگرێت بەو ئیتیجاهەو فەرمانی پێنەدراوە بڕوات، بۆیە قوڕەیش سوڵحی بوێت ئەیكەم.

ئنجا بەفەرمانی خوا خاتوو عائیشەی هێنا، زەینەبی پورزای خوا لەئاسمانەوە بەئایەت لێی مارەكرد، ئنجا كە زویربوو لەحەفصەی كچی پێشەوا عومەرو تەڵاقی دا بەئەمری خوا گێڕایەوە كەجوبرائیل هات و فەرمووی: حەفصە بێنەرەوە چونكە شەونوێژ ئەكات و بەرۆژ بەرۆژوو دەبێت و هاوسەرتە لەدونیاو قیامەتدا..تكایە ماویەتی..

وەڵامێک بنووسە