توێژینەوە

خۆرگیران و مانگگیران

588بینین

لەمەوسوعەی بەریتانیدا هاتووە كەكاتی خۆی چینیەكان وایان دەزانی بەهۆی ئەژدیهایەكی نەبینراوەوە كەخۆر دەخوات خۆرگیران دەبێت بۆیە ئەكەوتنە تەپڵلێدان تا بیترسێنن و نەیخوات.

هیندۆسەكان بڕوایان وابوو كەخواكان سەری شەیتانیان بڕیوەو فڕێیان داوە بۆیە خۆرگیران روویداوە.

دانیشتوانی ئەمەریكای كۆن وایاندەزانی سمۆرەیەكی رەش دەیەوێ‌ خۆر بخوا بۆیە خۆرگیران رووئەدات ئەمانیش بەتەمابوون بەهاوارهاوار وتەپڵ لێدان چارەسەری بكەن.

دانیشتوانی رۆژئاوای ئەفەریقاش دەیانووت كەخۆرو مانگ بەهۆی كێشمەكێشمی نێوان ئادەمیزادەكانەوە ئەگیرێن، عەرەب و گەلانی تریش بڕوایان وابوو بەهۆی لەدایكبوون یان مردنی كەسێكی گەورە خۆرو مانگ ئەگیرێن.

ئەو رۆژەی ئیبراهیمی جگەرگۆشەی سەروەرمان (د.خ) كۆچی دوایی كرد خۆرگیرا، هاوەڵان وتیان ئەوە بۆ مردنی ئیبراهیم گیراوە، هەركەسێكی تر بوایە جگە لەسەروەرمان رەنگ بوو ئەوە بۆ خۆگەورەكردن بقۆزێتەوەو بڵێت: راستە و زەوی ئاسمان و خۆریش شیوەن ئەكەن بۆكوڕەكەم، كەچی فەرمووی: خۆرو مانگ دوو ئایەتن لەئایەتەكانی خوا بۆ مردن و لەدایكبوونی كەس ناگیرێن، ئەوەش بۆ هۆشیاركردنەوەی مرۆڤە كەهەركات خوا بیەوێ‌ تیشكی خۆریان لێدەگرێ‌، بۆیە كەئەوەبوو دوعا بكەن و نوێژ بكەن.

ئەوەی باسمان كرد رۆشنبیری ئەو سەردەمە بووەو تا ئەم سەدانەی دواییش بەردەوام بوو، ئەوەش فەرموودەكەی ئەو نووری چاوە كەخوا فێری كردووەو هاتووە مرۆڤایەتی لەخورافات رزگاربكات، خوایە بەرچاومان روون بكەو یارمەتیمان بدە زیاتر دڵدەمەزراوبین.. ئامین.

وەڵامێک بنووسە