هەمەرەنگ

خۆشی ستەم

526بینین

 

دكتۆر فازیل سولەیمان ئەڵێت: لەسەر داوای نەتەوەیەكگرتووەكان سواری فڕۆكەبووم بۆ وڵاتێكی نزیك لەقوتبی باكور، لەكورسیەكی ناوەڕاست دانیشتبووم و ئایپادەكەم لەگیرفانی پشتی كورسیەكەی بەردەممدا دانا، فڕۆكەكە هەستاو موزیفەیەك هات، وتی: ئەوە بۆ لەویا داتناوە؟. وتم: پێویستم ئەبێت. وتی: كوژاندوتەوە؟ وتم: لەسەر سلیپ دامناوە بۆ ئەوەی هەموو مەلەفەكان دانەخات. وتی: دایخە. كردمەوەو دامخست. وتی: بیخەرە ناو ڕەفەی سەرەوە خستمە ناوڕەفەی سەرەوە. دواتر هاتەوە وتی: تەلەفونت پێیە؟ وتم: بەڵێ‌. وتی: داخراوە؟ وتم: بەڵێ‌. وتی: ئادەی بیكەرەوە. كردمەوە پیشانم دا. وتی: تۆ خۆشحاڵیت لەگەڵمان گەشت بكەیت؟. وتم: بەڵێ‌.

كاتێكم زانی كاپتنی فڕۆكەكە شتێكی دەوت تێی نەدەگەیشتم و خەڵكەكەش سەیری منیان دەكرد، بەوەی تەنیشتم وت: ئەوە باسی من دەكات؟ وتی: بەڵێ. ‌لەبەر تۆ دەگەڕێتەوە فڕۆكەخانە زانیم شتێكم بۆ رێكدەخەن، بەوەی تەنیشتم وت: خۆ تۆ شایەتی كەمن هیچی خراپم نەكردووە تكایە تەلەفونەكەتم بدەرێ‌ بۆشایەتی، نەیدامێ‌، بەیەك دوانێكی ئەولاشم وت: نەیاندامێ‌. گەڕاینەوەو زۆر بەناشرینی دایان بەزاندم.

چومە نوسینگەی هێڵی گەشتەكە، وتیان: بۆچی ئەچی بۆ ئەو وڵاتە؟ وتم: بۆ باسی ئیسلاموفۆبیا لەفڵان زانكۆ لەسەر داوای نەتەوەیەكگرتووەكان.

وتیان: ببورە هەركەس دابەزێنرێ‌ تا 24 كاژێر نابێت سواری فڕۆكەی ئێمە ببێتەوە. وتم:باشە پارەی بیتاقەكەم بدەنەوە، پارەكەیان دامەوە، منیش پەلەم بوو، چوومە نووسینگەیەكی مونافیسیان، بیتاقەیان نەدامێ. وتم: بۆ؟ وتی: كاپتنی فڕۆكەكە حەز ناكات گەشت بكەی لەگەڵماندا. تومەز نووسینگەی یەكەم ئاگاداریان كردوون كەمن دابەزێنراوم.

گەڕامەوە نووسینگەی یەكەم: بزانم بۆ وایان كردووە، وتیان: ببورە لەئینتەرنێتەوە تەئكیدمان كردووە كەتۆ بۆ ئەوكارە ئەچیت، ئەتوانیت بە گەشتی بەیانیمان گەشتەكەت بكەیت. گەشتەكەم كردو كەگەیشتم هەواڵەكە گەیشتبووە راگەیاندكاران و كەوتنە پرسیاركردن گوایە من هەڵچووم و باش مامەڵەم نەكردووە لەفڕۆكەكەدا.

بەهەرحاڵ ئەوەی بەرامبەرم كرا ستەمێكی گەورەبوو بەڵام هەستم بەخۆشیەكەی كرد چونكە هەستم كرد خوام لەگەڵە (ان الله مع الصابرین) بەڵام ئەوەی زۆر ناخۆشبوو ئازاری دام ئەوەبوو كەكەس ئامادەنەبوو شایەتیم بۆ بدا لەكاتێكدا بەچاوی خۆیان ستەمەكەیان بینی.

(جابەڕاستی ئەوە بەشێكە لەتەنگپێهەڵچنینی بانگخوازان و ئەوانیش كۆڵنادەن).

وەڵامێک بنووسە