سیمینارگەلەریهەواڵ و چالاکی

لە لقى ڕاپەڕین دوو سیمینار بۆ پ.ی.د. بەختیار تاڵەبانى سازکرد

نووسەر: بەختیار عەبدوڵڵا

75بینین

ئەمڕۆ هەینیی 16/7/2021 لە لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار، دوو سیمینار بەڕێوەچوون. سیمینارەکان لەلایەن دکتۆر بەختیار تاڵەبانیی پێشکەشکران، سیمینارێک بەناونیشانی (چۆن هاوینی پۆلی دوانزە بەڕێبکەین؟). سیمینارەکە لە کۆمەڵێک ڕاسپاردە و پێشنیاری بەهێز بە ئامانجی بە دەستهێنانی نمرەی بەرز بۆ قوتابیانی قۆناغی دوانزە و چۆنیەتی تێکۆشان و کێوماڵکردنی تەواوی ووردەکاری وانەکان و سەروکاری کات و وەلانانی دڵەڕاوکێ و هەنگاوی درووست بۆ هێنانی نمرەی بەرز و گەیشتن بە کۆلێژ و پەیمانگەی دڵخوازی خۆیان.
لە بەشێکی دیکەی سیمینارەکەیدا قوتابیانی هاندا بۆ دۆزینەوە و بەکارهێنانی توانای شاراوە و ساتە ئاڵتوونییەکانی تەمەنیان کە لێیەوە دەتوانن ڕەنگڕێژی قۆناغەکانی داهاتوویان پێ بکەن. سیمیناری دووەم تایبەت بوو بە مامۆستایانی ژیار بە ناونیشانی (پەرەپێدانی بەهرەی مامۆستایان) تێیدا دکتۆر بەختیار تاڵەبانی جەختیکردەوە لەسەر هەوڵدان و کردە و کۆششکردن بۆ پەرەپێدانی بەهرەکانیان و بەکارهێنانی ڕێگا و شێوازی درووست و سەردەمیانە بۆ گەیاندنی ئەو ماددە و بابەتانەی دەیانەوێت بیگەیەنن، بەردەوامیش بن لە گەڕان و کنە و پشکنین بۆ دۆزینەوەی ئەو ئامراز و شێوازانەی بەهۆیەوە دەتوانن بچنە نێو دڵی قوتابیەکانیان و هەستی زانستخوازانە و تامەزرۆییان تێدا بچێنن. هەردوو سیمینارەکە جێگای ڕەزامەندی ئامادەبووان بوون.

 

وەڵامێک بنووسە