سیمینارگەلەریهەواڵ و چالاکی

د. شێرزاد عەبدولوەهاب سەردانى خولى منداڵانى لقى هەولێر کرد

نووسەر: ئەحمەد بورهان

105بینین

ليژنەى خولە‌كانی منداڵان لە‌ لقی ھە‌ولێرى ئینستتیوتی ژیار بۆ گە‌شە‌پێدانی مرۆیی، ھە‌ستا بە‌ سازدانی كۆرێكی پە‌روە‌ردە‌یی بۆ مناڵانی خولی ھاوینی لقە‌كە‌مان بۆ بە‌رێز: د. شێرزاد عبدالوھاب، لە‌ ژێر ناونیشانی (چۆن وە‌ك ئە‌نە‌سی كوری مالیك بین؟)، كە‌ لە‌ میانە‌ی وتارە‌كە‌یدا، ئامۆژگاری منداڵانی دە‌كرد و بیری دە‌خستنە‌وە‌، خودامان كێیە‌ و پایە‌كانی باوە‌ڕی فێردە‌كردن، ئاماژە‌یدا بە‌ گوێرایە‌ڵی دایك و باوك و زمان پاكی و دوور كە‌وتنە‌وە‌ لە‌ ھاوە‌ڵی خراپ، وە‌ لە‌ كۆتایدا مامۆستا وێنە‌یە‌كی یادگاری لە‌گە‌ڵ مناڵە‌كان گرت و ئە‌وانیش دڵخۆشبوون بە ئامادەبوونى مامۆستا و سوپاسیان كرد.

 

 

وەڵامێک بنووسە