چالاکیەکانی ترگەلەریهەواڵ و چالاکی

چالاکى (پاکڕاگرتنی دەم و دان و پاراستنی) بۆ منداڵان لە لقى پشدەر بەڕێوەچوو

نووسەر: شەوبۆ موحەممەد

101بینین

لە لقی پشدەر چالاکییەکی تەندرووستیی ئەنجامدرا. ڕۆژی یەك شەممە (٢٠٢١/٧/١٨) (گروپی تەندروستکارانی خۆبەخشی ژیار لە پشدەر) ھەستا بە ئەنجامدانی چالاکییەك بۆ خولی (هاوینەی پێگەیاندنی پەپولەکان) لە ژێر ناونیشانی (پاکڕاگرتنی دەم و دان و پاراستنی)، لە لایەن بەڕێز (د.تروسکە) پزیشکی تایبەتی دەم و ددان کە تیایدا چەندین ڕێنمایی گرنگ و پێویستی سەبارەت بە شۆردن و پاکراگرتنی دەم و ددان خستەڕوو بۆ زیاتر لە (٥٠) فێرخواز. شایەنی باسە چالاکیەکە کاتژمێرێکی خایاند و سەرباری سیمینارەکە دکتۆرە هەڵسا بە ئەنجامدانی پشکنینی ددان بۆ تەواوی فێرخوازان و فڵچەی ددانیان بە دیاری پێدرا. وەک دەست خۆشی و ھاندانیش بەڕێز بەرپرسی لقی پشدەر سوپاسنامەیەکی پێشکەشی بەڕێز (د.تروسکە) کردو ھیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ خواست.

 

وەڵامێک بنووسە