چالاکیەکانی ترگەلەریهەواڵ و چالاکی

کۆبونەوەی دایکان و باوکانی خولی هاوینەی (پێگەیاندنی نەوجەوانان) لە لقى پشدەر بەڕێوەچوو

نووسەر: چیا عومەر

210بینین

لە ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی/ لقی پشدەر ، ڕۆژی دووشەممە ٢٣-٨-٢٠٢١ کاتژمێر ٤:٠٠ی دوای عەسر کۆبونەوەی دایکان و باوکانی خولی هاوینەی (پێگەیاندنی نەوجەوانان) بەئامادەبوونی هەریەک لەبەڕێزان بەرپرسی لق و بەرێوبەری خول و زۆربەی مامۆستایان بەرێوەچوو.
سەرەتا هەریەك لەبەڕێزان بەڕێوەبەری خول و بەرپرسی لق وتەی خۆیان پێشکەش کردو دەست خۆشیان لەدایکان و باوکان کرد، وە باسی ئەوەیانکرد کە خولی پایزەش دەکەنەوە.
هەر لەمیانەی ئەم کۆبونەوەیە، بەڕێز م.(هێدی) سیمینارێکی لەژێر ناونیشانی (پەروەردەی منداڵ و یاری ئەلیکترۆنی) بۆ دایکان و باوکان سازکرد کە بەووردی باسی دەکرد کە چۆن منداڵەکانمان پەروەردەیەکی تەندروست بکەین و دووریان بخەینەوە لە یاریە ئەلکترۆنیەکان.
جێی ئاماژەیە نزیکەی(٤٠) کەس لە دایکان و باوکان بەشدار بوون.
شایەنی باسە ئەم خولە بە بەشداری حەفتا فێرخواز لەهەردوو ڕەگەز لە ٦-٧ -٢٠٢١ دەستی پێکردوەو ٢٥-٨-٢٠٢١ کۆتای پێدێت، حەفتەی سێ ڕۆژ وانە دەخوێنن.
لەکۆتایدا بڕوانامە بەسەر فێرخوازانی خولدا دابەش دەکرێت و یەکەم و دووەم سێ یەکەمەکان خەڵاتی تایبەت دەکرێن.

وەڵامێک بنووسە