چالاکیەکانی ترگەلەریهەواڵ و چالاکی

لقى ڕاپەڕین کۆبوونەوەیەکى تایبەت بۆ ئەندامەکانى خۆى ساز کرد

نووسەر: بەختیار عەبدوڵڵا

168بینین

ئەمڕۆ ٢٣/٨/٢٠٢١ ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین، بە ئامانجی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن و مشت و ماڵکردنی کار و چالاکییەکانی کۆبوونەوەیەکی بۆ ئەندامانی ڕێکخست، لە بەشی یەکەمی بەرنامەی کاری دانیشتنەکەدا مامۆستا عەبدوڵڵا زەنگڵی وتەیەکی پێشکەشکرد، وێڕای سوپاس و پێزانینی بۆ تێکڕای بەشەکان و ئەندامەکانی و خستنەڕووی چالاکییەکان و وەستان لەسەر کەم و کورتییەکان و سەرنج خستنە سەر خاڵە پێویستەکان.
دواتر ناساندنی بەشەکان و بەرپرس و ئەندامەکانیان
تەوەرەیەکی دیکە گوێگرتن بوو لە سەرنج و ڕەخنە و پێشنیاری ئەندامانی ژیار
لە کۆتاییشدا سێ خوشک لە ڕێگای دەنگدانی نهێنییەوە بۆ کارگێڕی لق هەڵبژێردران.
دیدار و کۆبوونەوەکە لەلایەن ئەندامانەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا.

 

وەڵامێک بنووسە