سیمینارگەلەریهەواڵ و چالاکی

لە لقی پشدەر چالاکیيەکی فریاگوزاری سەرەتایی بەڕێوەچوو

نووسەر: کازیوە ئەحمەد

158بینین

ڕۆژی دوو شەممە 2021/08/23 خاتوو (هێلین موحەممەد) ئەندامی گروپی تەندروستکارانی خۆبەخشی ژیار لە پشدەر، سیمینارێکی پزیشکی لە ژێر ناونیشانی (فریاگوزاری سەرەتایی) بۆ فێرخوازانی خولی (فێرکردن و لەبەرکردنی قورئان) سازکرد، جێی باسە زۆر بە وردی و گرنگیەوە باسی چۆنیەتی فریاکەوتنی سەرەتایی بۆ فێرخوازەکان کرد و سودێکی باشیان لێ بینی، هیوا خوازبوون ئەم جۆرە سیمینارانە بەردەوامیان هەبێت.
جێی ئاماژەیە ئەم خولە هەموو ڕۆژانێکی دوو شەممە بەردەوامی هەیە و بێ بەرامبەرە، ژمارەیان زیاد لە پەنجا فێرخوازە.

 

وەڵامێک بنووسە