پێشبڕكێگەلەریهەواڵ و چالاکی

لقی ھەولێر پێشبڕکێیەکی وتاربێژی بۆ بەشی گەنجان کردەوە

2.12Kبینین

 

ئەمڕۆ ڕۆژی ھەینی ڕێکەوتی 2020/8/2 ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی/ لقی ھەولێر/ بەشی گەنجان بە ھەماھەنگی بەشی ڕاگەیاندن بە بەجێھێنانی ڕێنماییەکانی تەندروستی (پێشبڕکێیەکی وتاربێژی) بۆ ئەندامانی بەشی گەنجان ڕاگەیاند، کە پێکھاتووە لە (٣٠) ئەندام.

لەسەرەتادا بەرپرسی بەشی گەنجان مامۆستا (ھۆشمەند عوسمان) شێواز و مەرجەکانی پێشبڕکێکەی ڕونکردەوە بۆ ئەندامان، و تیشکی خستە سەر سودی پێشبڕکێکە.

دواتر وەکو ھەنگاوی یەکەمی پێشبڕکێکە و بۆ بەرچاوڕونی ئەندامان و زیاتر شارەزابوون لە شێوازی وتاردان، سیمینارێک لەلایەن بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن مامۆستا (کارزان ناصحی) پێشکەشکرا بە ناونیشانی (ھونەری وتاربێژی).

دوای ئەوە داوا لە ئەندامان کرا وتارێکی خۆیان تۆمار بکەن و بۆ لێژنەی ھەڵسەنگاندنی پێشبڕکێکە بینێرن تا ھەفتەی داھاتوو.

وەڵامێک بنووسە