ئاهەنگی دەرچوونخولگەلەریهەواڵ و چالاکی

لقی ھەولێر کۆتایی بە خولێکی ڕاگەیاندن ھێنا

نووسه‌ر: كارزان ناصحی

629بینین

 

ئەمڕۆ ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 2020/8/27 ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی/ لقی ھەولێر/ بەشی ڕاگەیاندن، بە بەجێھێنانی ڕێنماییەکانی تەندروستی کۆتایی ھێنا بە خولی (فێرکاری ڕاگەیاندن) بۆ ئەندامانی بەشی ڕاگەیاندن. ئه‌م خوله‌ لەلایەن بەڕێز (زریان عاصم) پێشکەش کرا کە ئەزمون و شارەزاییەکی زۆری ھەیە له‌بواره‌كه‌دا.

خولەکە (9) کاتژمێری خایاند لە ماوەی شەش ڕۆژ، لە بەرواری (8/22) تاکو (8/27).

لە خولەکە ئەم وانانە خوێندران ( ئەدۆبی فۆتۆشۆپ – ئەدۆبی پرێمەر – ئەدۆبی ئافتەر ئیفێکت – کامێرا – جێبەجێکردنی ھەموو بەرنامەکان بەیەکەوە – پێداچونەووی کاری بەشداربووان).

لە ڕۆژی کۆتایی دوای تەواوبوونی خولەکە لە ئاھەنگێکدا بڕوانامە بەخشرا بە بەشداربووان.

لە ئاھەنگەکەدا بەرپرسی لقی ھەولێر (پرۆفیسۆر دكتۆر سلێمان سه‌لیم ئیبراھیم) وتەیەکی پێشکەشکرد و جەختی لەسەر بەرەوپێشبردنی کاری ڕاگەیاندن کردەوە و پاڵپشتی خۆی بۆ بەشی ڕاگەیاندن دووپاتکردەوە.

وەڵامێک بنووسە