هەمەرەنگ

برایەتی ئیمانی

453بینین

 

خوای گەورە بڕوادارانی كردووە بەبرا (إِنَّمَا الْمُۆْمِنُونَ إِخْۆەٌ فَأَصْلِحُوا بَیْنَ أَخَۆیْكُمْ ۆاتَّقُوا اللَّهَ ڵعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ (10)الحجرات) نێوانیان ئەبێت باش بێت، مافیان هەیە بەسەریەكەوە، ئەبێ‌ رەچاوی ئەو مافانە بكرێت، هەروەك لەفەرموودەی ئازیزماندا (د.خ) هاتووە: موسڵمان برای موسڵمانە ستەمی لێناكات، پشتی بەرنادات، بەدرۆی ناخاتەوە، رقی لێی نابێت، كە دیار نەبوو ئەحواڵی ئەپرسێت، كەنەخۆش بوو سەری ئەدات، كە پژمی داوای رەحمەتی بۆ دەكات.

بەكورتی و بەكوردی وەك گیانێكن لە دوو جەستەدا، هەست بەناڕەحەتی و ئازاری یەكتری ئەكەن، كەموكوڕیی یەكتری پەردەپۆش ئەكەن ، تاخوا لەقیامەتدا كەموكورتیان پەردەپۆش بكات ، سەیركەن مامۆستا نوورسی بەڕەحمەت بێت، بەیانیەكیان خەم دڵی داگرتووە ، بەقوتابیەكانی ئەڵێت: بزانن لەدەنگوباسەكاندا چی روویداوە؟ كاتێك گوێ‌ لەرادیۆ دەگرن دەنگوباسەكان باس لە گرتن و شەهیدكردنی برایانی میسر دەكەن.. الله أكبر لەو رۆحیەتە .. كە پێی دەڵێن: ئەڵێ‌ دیارە ئەوەیە دڵی گرتووم و ئۆقرەم لێبڕاوە. من بۆخۆم بیردەكەمەوە لەو هەموو خوشك و برا موسڵمانانەمان لەسەرتاسەری دونیاو بەتایبەتی وڵاتە بەناو ئیسلامیەكان كە لەبەندیخانەكاندان بەناهەق ، داوای لێخۆش بوون ئەكەم لەخوا كەهیچمان بۆناكرێت بۆیان هاوخەمی و دوعای خەیر نەبێت.

ئاخر ئەوە هەقێكیانەو وا بەسەرمانەوە ، موسڵمانان هەموو تاوانبارن ئەگەر بڕوادارێك لەوسەری دونیا بكوژرێت و هەقی نەسێنن ، یان بڕوادار نیە ئەوەی تێر بێ‌ و بزانێ‌ دراوسێیەكەی برسیەو نەچێت بەهانایەوە. لەگەڵمان بن تا باسی نامە دە لاپەڕەییەكەی نوورسیتان بۆ بكەم بۆ برایانی میسر.

وەڵامێک بنووسە