هەمەرەنگ

ته‌نها پشت به‌خوای گه‌وره‌ ببه‌سته‌ ئه‌و ڕزگاركاره‌

562بینین

ئەزموونی ئیمانی | به‌شی یەكەم

مامۆستا تەها فەرەج رەشید خەڵكی ماوەتەو پێشنوێژو وتارخوێنە لەسلێمانی باسی چەند ئەزموونێكی ئیمانی خۆی دەكات و دەڵێت: ساڵی 1990 سەربازبووم چوارشەممە لەعیراق درا لەلایەن ئەمەریكاوە ئێمە یەكشەممە رامان كرد.

سەرمان سفر كرابوو دیاربوو سەربازین، لەتكریت بووین جلی مەدەنیمان لەبەركرد لەگەڵ كوڕێكی ئامۆزامدا كاك شێخ تاهیر سواری پاص بووین، سەربازی راكردووی زۆری تیابوو، ئەوسا تەنها ئایەتەلكورسی و ئایەتێكی سوورەتی یاسینم لەبەربوو. ئایەتەلكورسیەكەمان خوێندو پشت بەخوا هاتین، ئێمە لەكورسی دوای شۆفێرەكە سواربووبووین، لەنێوان تكریت و بێجی یەك خاڵی پشكنینی تیابوو، زۆربەیان داگرتن، ئێمەش خەریك بوو دابەزین ئینزیباتی سەیتەرەكە وتی: ئێوە دامەبەزن. پاشان لەكەركوك خۆم و ئامۆزاكەم سواری سۆپەرێكی تەكسی بووین لەپێشەوە، لەسەیتەرەی كەركوك لەوانەی دواوە داوای ناسنامەی كردو لەئێمەش داوای هیچی نەكرد، لەسەیتەرەی بانی مەقان سەری هێنایە ژوورەوەو وتی: بۆ كوێ‌ ئەچن؟. وتمان: بۆ بازیان. ئەوسا ماڵمان لەوێ‌ بوو. وتی: باشە بڕۆن و پرسیاری لەوانی تریش نەكرد. لەو رۆژە نەهامەتیەدا بەراستی تەنها خوابوو ئێمەی رزگاركرد كەسەربازی هەڵهاتوو بووین لە جەنگ ( فَاللَّهُ خَيْرٌ حَافِظًا وَهُوَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ (64)يوسف).(وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ إِنَّ اللَّهَ بَالِغُ أَمْرِهِ قَدْ جَعَلَ اللَّهُ لِكُلِّ شَيْءٍ قَدْرًا (3) الطلاق).

 

وەڵامێک بنووسە