هەمەرەنگ

خوای گه‌وره‌ پێویستیه‌كه‌ی بۆ جێبه‌جێكرد

195بینین

ئەزموونی ئیمانی | به‌شی دووەم

مامۆستا تەها فەرەج رەشید وتی:

ساڵی 1997 چووم بۆ هەولێر بۆ تاقیكردنەوەی ئەوقاف، لەڕێگا بەهۆی شەڕی ناوخۆوە چوار سەیتەرە لەملاو، چوار سەیتەرەش لەولا هەبوو، بەیانی بڕۆیشتیتایە عەسر ئەگەیشتیتە هەولێر لەهەردوولا سەیتەرەكان دایاندەگرتیت و چەن و چوونیان لەگەڵ دەكردیت.

سەدو پەنجا دینارم لەگەڵ خۆم برد بوو، پارەی تەكسی و مەسروفی تر ئەوەندەم پێنەدەما بگەڕێمەوە، كوڕێكی خاڵۆزام لەهەولێر بوو ویستم لەو قەرز بكەم نەمكرد، چوومە مزگەوتی مامۆستا سەید ئەحمەد لای فەقێكان پشوومداو سەرخەوێكم شكاند نان و شوتیان ئەخوارد.

وتم: ئەمانیش هی ئەوەنین قەرزیان لێبكەم و بڕواناكەم پارەیان لابێ‌. پشت بەخوا دوای نوێژی عەسر چووم نامەیەكم لەجەنابی شێخ فاتیحی شێخ جەلال پێبوو بۆی نووسیبووم بۆ كاك شێخ موحسینی موفتی كە رێنماییم بكات بۆ تاقیكردنەوەكەی ئەوقاف و كارئاسانیم بۆ بكات. لەدەرگامدا كاك شێخ دەرگای كردەوەو وتی: ئا لەسەر ئه‌و كورسیە دانیشە تا نوێژەكەم دەكەم. نوێژی كرد و نامەكەم دایە. دەستی كرد بەگیرفانیا سەد دیناری دامێ‌ هەرچی وتم: ماڵت ئاوا بێ‌ نامەوێ‌. وتی: ئەوە بۆ مەسرەفی رێگا. رێنمایی كردم و پاشان گەڕامەوە. بەڕاستی هەرخوا خۆی ئەو رزقەی بۆ ناردم كە تا ئەوپەڕی پێویستم پێی بوو (أَمَّنْ يُجِيبُ الْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ وَيَكْشِفُ السُّوءَ وَيَجْعَلُكُمْ خُلَفَاءَ الْأَرْضِ أَءِلَهٌ مَعَ اللَّهِ قَلِيلًا مَا تَذَكَّرُونَ (62) النمل).

وەڵامێک بنووسە