سەردانیگەلەریهەواڵ و چالاکی

لقى هەولێر سەردانى هەردوو لقەکانى کۆیە و سلێمانى ئینستتیوت دەکات

نووسەر: کارزان ناصحی

93بینین

ئەمڕۆ ٢٩/٧/٢٠٢١ شاندێکی کارگێڕی لقی ھەولێری ئینستتیوتی ژیار کە پێکھاتبوو لە بەرپرسی بەشەکانی لق بە سەرۆکایەتی بەرپرسی لق (پ. د. سلێمان ئاکرێیی) سەردانی لقی کۆیەی ئینستتیوتی ژیاری کرد، بە مەبەستی ئاڵوگۆڕی زانیاریی و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی یەکتر، وەفدەکە لەلایەن بەرپرسی لقی کۆیە (م. موحەممەد ئازاد) و بەرپرسی بەشەکانی لق پێشوازی لێکرا. دواتریش شاندەکە بەرەو سلێمانی بەڕێکەوت و لەوێ لەلایەن بەرپرسی لقى سلێمانى (د. کامیل شارباژێڕی) و بەرپرسی بەشەکانی لق پێشوازییان لێکرا. شایەنی باسە ئەم سەردانە چەندین ئەرێنی ھەبوو بۆ زیاتر پتەوکردنی پەیوەندیی نێوان لقەکان و بەرەوپێشچونی کارەکانی ئینستتیوت.

 

وەڵامێک بنووسە