سیمینارگەلەریهەواڵ و چالاکی

سیمینارى (پارێزگریی لە ئیمان) لە لقى ڕاپەڕین بەڕێوەچوو

نووسەر: بەختیار عەبدوڵڵا

68بینین

لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی وەکو چالاکی ڕۆژی پێنج شەممە، سیمینارێکی بۆ بەڕێز دکتۆر مەهدی قادر بەرپرسی بەشی گەنجانی لق بە ناونیشانی (پارێزگریی لە ئیمان) سازکرد. ناوەڕۆکی سیمینارەکە باسی ئیمان و چۆنییەتی پارێزگاری لێکردن و دەستپێوەگرتنی و کارکردن بوو بۆ بەهێزکردنی. هەروەها باسی ئەوەی کرد ئیمان فاکتەر و هاندەری چاکەکاریی و دوورکەوتنەوە لە خراپە و شەڕەنگێزی و مایەی زیندوو هێشتنەوە و تەبایی خێزان و کۆمەڵگە و خۆگرتنەوە لە زیادەڕەویی و دەستنەبردن بۆ قەدەغە و ڕێ لێگیراوەکان. جێی ئاماژەیە کۆمەڵێک لە گەنجانی دەڤەرەکە ئامادەی سیمینارەکە بوون.

 

وەڵامێک بنووسە