خولگەلەریهەواڵ و چالاکی

لە لقى پشدەر خولی درێژخایەنی مانگانەی (ووتاربێژی خانمان) بەڕێوەچوو

نووسەر: چیا عومەر

57بینین

ڕۆژی چوار شەممە ٢٠٢١/٧/٢٨ کاتژمێر ٠٤:٠٠ی دوای نیوەڕۆ، لە درێژەی کارو چالاکییەکانی بەشی خوشکانی لقی پشدەر خولی درێژ خایەنی مانگانەی (ووتاربێژی خانمان) بەڕێوەچوو.
شایه‌نی باسه‌ (٩) خوشك به‌شداربوون. ئەم چالاکییە مانگی جارێك بەڕێوەدەچێت، هەر جارەو دوو به‌شداربوو به ‌شێوازی سیمینار، کورتە وتار پێشکەش دەکەن.
ئامانجی بەڕێوەبردنی ئەم خوله‌ گەشەپێدانی توانای ووتاربێژیی و قسەکردن و ڕاهێنانی خوشكانی به‌شداربووه‌ بۆ بوون بە بانگخواز لە دەڤەرەکەدا.
جێی ئاماژەیە هەریەك لە به‌ڕێزان (کۆژین عەبدوڵڵا عومەر، ڕەیان رەسوول عومەر) ووتاریان پێشکەشکرد. شایەنی باسە چالاکییەکە جێگای ڕەزامەندیی و دەستخۆشیی بەشداربووان بوو.

 

وەڵامێک بنووسە