سیمینارگەلەریهەواڵ و چالاکی

دكتۆر شێرزاد عبدالوهاب له‌هه‌ڵه‌بجه‌ سیمینارێكی خێزانی پێشكه‌شكرد

نووسه‌ر: كاروان كامیل

469بینین

لقی هەڵەبجەی ئینستتیوتی ژیار هاوڕێ لەگەڵ دەستەی خانمانی هەڵەبجە و تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە سیمینارێكی خێزانی سازكرد

ڕۆژی هەینی بەرواری 2020/12/04 لقی هەڵەبجەی ئینستتیوتی ژیار هاوڕێ لەگەڵ دەستەی خانمانی هەڵەبجە و تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە سیمینارێڪی خێزانی بۆ بەڕێز (دکتۆر شێرزاد عبدالوهاب) ئەنجامدا.

سیمینارەكە بە پێشكەشكردنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستیپێكرد کە لەلایەن (بیلال نجم الدین) پێشكەشكرا و دواتر به‌ڕێز (دکتۆر شێرزاد عبدالوهاب) سیمینارەكەی بەناونیشانی بەختەوەری خێزان پێشكەشكرد.

دکتۆر شێرزاد عبدالوهاب له‌ووته‌كانیدا تیشكی خسته‌سه‌ر بەختەوەری خێزان و ئامانجەكانی پێكهێنانی خێزان و گرفتەكانی بەردەم بەختەوەری خێزان بۆ ئەوەی خێزانەكانمان ببنە نمونه‌ی باڵا لە پەروەردەكردنی نەوەیەكی چاك بۆ سەلامەتی کۆمەڵگاكەمان بە تایبەتی و مرۆڤایه‌تی بە گشتی.

سیمیناری بەختەوەری خێزان له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی وه‌رزی به‌خته‌وه‌ری خێزاندا ئەنجامدرا كە ئینستتیوتی ژیار هاوڕێ لەگەڵ دەستەی خانمانی هەڵەبجە و تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە به‌ڕێوه‌یده‌به‌ن.

 

وەڵامێک بنووسە