سیمینارگەلەریهەواڵ و چالاکی

سیمینارێک بەناونیشانی (بەڕێوەبردن و کارگێڕیی) له‌ لقی پشده‌ر به‌ڕێوه‌چوو

نوسه‌ر: کاژین ئه‌حمه‌د

822بینین

ڕۆژی پێنج شەممە 2020/12/03 سیمینارێک لەلایەن بەڕێز (مامۆستا محمد گەزۆ) لەژێر ناونیشانی: (بەڕێوەبردن و کارگێڕیی) بەڕێوەچوو.

جێگای باسە خولەکە ماوەی زیاد لە دوو کاتژمێری خایاند و چواردە لەئەندامانی ئینستتیوتی ژیار ئامادەی بوون، تیایدا باس لە گرنگی بەڕێوەبردن و پلاندانان کرا لە کاری ڕێخراوەیی و ژیانی ڕۆژانەشدا، هەروەها شێوازەکانی بەڕێوەبردنی کارە ئیدارییەکان بەشیوەیەکی ئەکادیمیانە بۆ ئامادەبوان ڕونکرایەوە.

هەر لە خولەکەدا چەند بابەتێکی گرنگ باسکرا لەوانیش: شێوازەکانی بەڕێوەبردن و کارگێڕی بەشێوەی تیم هەروەها بەشێوەی لیژنە، وە ڕاپۆرتە کارگێڕیەکان و نوسراوە فەرمیەکان بە تەواوی جۆر و شیوەکانیەوە بۆ ئامادەبوان ڕونکرایەوە.

لە کۆتایدا وێڕای دەستخۆشی لە بەڕێوبەری خولەکە ئامادەبوان سەرنج و پرسیارەکانیان ئاڕاستەی بەڕێزیان کرد و دەستخۆشیان لێی کرد

 

 

وەڵامێک بنووسە