سیمینارگەلەریهەواڵ و چالاکی

لقى گەرمیان سیمینارى (هۆکارەکانی سستی بانگەواز و دیدی نوێ بۆ گەشەکردنی لەمڕۆدا) ڕێکخست

نووسەر: عەبدوڵڵا مەسعوود

47بینین

ڕۆژی هەینی بەرواری ٢٠٢١/٠٧/٠٩ لە هۆڵی دیوان مۆڵ لە شاری کەلار لقی گەرمیانی ئینستتیوتی ژیار هەستا بە بەڕێوەبردنی سیمینارێک بۆ بەڕێز دكتۆر ئیدریس كاریتانی بەناونیشانی (هۆکارەکانی سستی بانگەواز و دیدی نوێ بۆ گەشەکردنی لەمڕۆدا) و ناساندنی نوێترین کتێبی (دیدێكی نوێ بۆ پاشەكشەی پڕۆژەی ئیسلامیی). لە دەستپێکدا بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز مەراسیمەکە دەستیپێکرد، دواتر بەڕێز دکتۆر ئیدریس کاریتانی “نووسەر و مامۆستای ئایینی”، دەستیکرد بە خستنەڕووی ناوەڕۆکی نوێترین کتێبی خۆی بە ناوی (دیدێكی نوێ بۆ پاشەكشەی پڕۆژەی ئیسلامیی) و سەرنجی ئامادەبووانی بۆ پرسە مێژوویی و هەنوکەییەکانی پڕۆژە و بانگەوازی ئیسلامیی و ئاستەنگی بەردەمی و چارەسەرەکانی خستەڕوو. دوا بەدوای ووتەکانی دکتۆر، کات درا بە ئامادەبووان، کە لە ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی ئایینی و بەرپرسانی لایەنە سیاسییەکان و ڕۆشنبیرانی ئیسلامیی ناوچەکە پێکهاتبوون، تاوەکو پرسیار و ڕەخنە و پێشنیارەکانیان بگەیەننە نووسەر و هەروەها نووسەریش وەڵامی خۆی بداتەوە. لە کۆتاییشدا کتێبەکە بە دیاری بەخشرا بە ئامادەبووان.

 

وەڵامێک بنووسە