خولگەلەریهەواڵ و چالاکی

خولی هاوینەی (پێگەیاندنی نەوجەوانان) لە لقى پشدەر دەستپێکرد

نووسەر: چیا عومەر

84بینین

بەشی پەروەردە و کاروباری زانستیی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار ڕۆژی سێ شەممە ٦-٧-٢٠٢١ کاتژمێر ٨:٠٠ بەیانی دەستی بە خولی هاوینەی (پێگەیاندنی نەوجەوانان) کرد. شایەنی باسە کۆی خولەکە ٢٠ رۆژ بەردەوام دەبێت و تیایدا (١١) مامۆستای شارەزا و ڕاهێنراو وانەکان دەڵێنەوە، لە چوار قۆناغ پێکهاتووە و ڕۆژانە پێنج وانە دەخوێنن، ژمارەی فێرخوازان (٦٠) فێرخوازە هەفتەی سێ ڕۆژ دەوام دەکەن ڕۆژانی سێ شەممە و چوار شەممە و پێنج شەممە، بەیانیان کاتژمێر ٨:٠٠ بۆ ١١:٣٠، ڕۆژانە هەر یەك لە وانەکانی: (قورئانی پیرۆز و، بیروباوەڕی ئیسلامیی، فیقهی ئیسلامیی، زمانی عەرەبیی، زمانی ئینگلیزیی) دەخوێنن، سەرەڕای لەبەرکردنی چەندین فەرموودە و فێرکردنی چەندین ئاداب و خوڕەوشتی جوان.

 

وەڵامێک بنووسە