خولگەلەریهەواڵ و چالاکی

خولی هاوینەی (پێگەیاندنی پەپوولەکان) لە لقى پشدەر دەستیپێکرد

نووسەر: چیا عومەر

55بینین

بەشی پەروەردەو کاروباری زانستی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار ڕۆژی یەك شەممە ٢٧-٦-٢٠٢١ کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی دەستی بەخولی هاوینەی (پێگەیاندنی پەپوولەکان) کرد. شایەنی باس تا دوو مانگ و نیو بەردەوام دەبێت و تیایدا حەوت مامۆستای شارەزاو ڕاهێنراو وانەکان دەڵێنەوەو (٦۰) فێرخواز تیایدا لەهەر دوو ڕەگەز، حەفتەی دوو ڕۆژ دەوام دەکەن ڕۆژانی یەك شەممە و دوو شەممە، بەیانیان کاتژمێر ٨:٠٠ بۆ ١١:٣٠
ڕۆژانە هەر یەك لە وانەکانی (قورئانی پیرۆز و ناوەکانی خوا، بیروباوەڕی ئیسلامیی و فەرموودە، فیقهی ئیسلامیی، زمانی عەرەبی، زمانی ئینگلیزی)دەخوێنن،
سەرەڕای فێرکردنی چەندین ئاداب و خوڕەوشتی جوان.

 

وەڵامێک بنووسە