توێژینەوە

پاككردنەوەی دڵ و دەروون | بەشی شەشەم

305بینین

 

وتمان لەهەموو سەردەمێكدا كەسانی خواناس و بۆ خوا سوڵحاو هەن كە بەبینیان یادی خوا ئەكەیت و دڵ و دەروونت ئەگەشێتەوە، یەكێ‌ لەوانە لەشام شێخ ئەحمەد حارونە كە زۆرلەزانایان باسی گەورەیی ئەو پیاوەیان كردووە، كەدوعای قبوڵ بووەو كەراماتی هەبووە، موجاهیدبووەو چەكی هەڵگرتووە دژی فەرەنسا كەئەوكاتە سوریای داگیر كردبوو، شێخ یارمەتی كۆ ئەكردەوە بۆ موجاهیدەكان و خێزانەكانیان، ئەمانەش بۆیە باس دەكەم تا هەوڵبدەین ئێمەش لەم سەردەمی ماددەگەراییەدا لەخوا نزیك ببینەوە و چاو لەو پیاوباشانە بكەین.

ئەڵێن قوتابییەكی بەناوی مەحمود غوراب كوڕەكەی ئازاری چاوی هەبوو، دكتۆر خالید طباع ئەوكاتە چارەسەری ئەكرد لەبەر ئەوەی تۆڕی چاوی مناڵەكە خوێن بەربوونی هەبوو داوای كرد بیبەن بۆخەستەخانە ، شێخ ئەحمەد كەلەوێ‌ بوو، وتی: مەیبەن، ئەوەبوو داوای هەندێ‌ شتی كرد قەترەیەكی دروستكردوكردەچاوی مناڵەكە، چاوی بەئیزنی خوا چاك بوو ، بردیانەوە بۆلای پزیشكەكەی وتی: چاوی تەواوەو هیچی نیە.

جارێك لە عێراقەوە ئەگەڕێتەوە بۆ سوریا لە رێی روتبە سەیارەكەیان بەنزینی تیا نامێنێت، هەموو نەفەرەكان خەمیان لێدێت كەكەس نیە بێت بەهانیانەوەو چونكە چۆڵەوانیە تیاچوونیان مسۆگەرە ، ئەمیش لەبەرخۆیەوە وەك تەلەفون بكات وتی: ئەلو شوكری ئێمە لەرێی روتبە پەكمان كەوتووە .. مەبەستی شوكری قوتلی بوو سەرۆك كۆماری ئەوكاتەی سوریا كەهاوەڵی بوو، سەرنشینەكانی سەیارەكە وەیانزانی گاڵتە ئەكات ، ئیتر چۆن پەیامەكە خوا گەیاندویەتی كەس نازانێت ، دوای دووسێ‌ سەعاتێك سەیارەیەك لە سەرۆكایەتی كۆمارەوە هات بەهانایانەوە و رزگاری كردن..(جا ئەم دەستەواژەیە بەناوبانگە لای سوریەكان و ئەیڵێنەوە:ئەلو قوتلی..)

ئەم پیاوە باشە دۆستێكی لەوڵاتی سعودیەوە بڕێك پارەی باشی بۆ ئەنێرێت بە كەسێكدا بەناوی( ئەبو راتب شەللاح)، ئەمیش وەری ناگرێت و ئەڵێ‌ بڕۆ خانوویەكی پێبكڕە بۆ ئەو ماڵە بێباوكە، كەچوون خانووەكەیان بۆبكڕن چەندی كەم بوو ئەم لەپارەی خۆی خستیە سەری بۆیان..جا ئەم پیاوە باشە دیاری وەرنەدەگرت و هەمووی ئەبەخشی ،بەوكردەوانە دیارە ئاوا پلەی لای خوا بەرزبووبۆوە.

ئاردیان نەمابوو داوای لەدۆستێكی كرد ئاردی بۆبینێت كەبۆی هێنا هەژارێك سەیری دەكرد بەحەماڵەكەی وت: ئاردەكەببەوە ماڵی ئەو پیاوە،ئێمە خواپەكمان ناخات.تكایە ماویەتی لەبەشی داهاتوودا باسی دكتۆر موستەفا سباعی ئەكەم كەچۆن باسی ئەم پیاوە دەكات.

 

وەڵامێک بنووسە