سەردانیگەلەریهەواڵ و چالاکی

بەشی گەنجانی لقی ھەولێر گه‌شتێكی بۆ شاری سلێمانی ئه‌نجامدا

نووسه‌ر: كارزان ناصحی

260بینین

 

ڕۆژی ١٩/١١/٢٠٢٠ بەشی گەنجانی لقی ھەولێری ئینستتیوتی ژیار سەردانی شاری سلێمانیان کرد و لەلایەن بەرپرسی بەشی گەنجانی ئینستتیوتی ژیار (دكتۆر بەختیار کەمال تاڵەبانیی) پێشوازییه‌کی گەرمیان لێکراو میوانداری کران.

لەمیواندارییەکە سیمینارێکی بەپێز لەلایەن: (د. بەختیار کەمال تاڵەبانیی)ه‌وه‌ پێشکەش بەبەشی گەنجانی لقی ھەولێر کرا بەناونیشانی: (چەند بنەمایەکی سەرکەوتن لەژیان).

بۆ ڕۆژی ھەینی ٢٠/١١/٢٠٢٠ بەشی گەنجانی لقی ھەولێر سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب کرد بەئامادەبوونی بەرپرسی کارگێڕی لقی ھەولێر (مامۆستا ئامانج ئیبراھیم).

به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستخستنی كۆمه‌ڵێك كتێب و سه‌رچاوه‌ی زانستیی و ئه‌كادیمیی و بره‌ودان به‌ئاستی زانستیی و هزریی و ڕۆشنبیریی ئه‌ندامه‌كانی، به‌شی گەنجان ئه‌م سه‌ردانه‌ی بۆ پێشانگاكه‌ ڕێكخست.

شایانی باسه‌ لەگەشتەکەدا نزیکەی ٢٥ ئەندام بەشداربوون.

وەڵامێک بنووسە