توێژینەوە

پاككردنەوەی دڵ و دەروون | بەشی پێنجەم

225بینین

 

شێخ ئەحمەد حارون زۆر ئەم دوعایەی دەكرد (اللهم لاتـُشمِّت أعدائي بدائي، واجعل القرآن العظيم شفائي ودوائي، فأنا العليل وأنت المداوي، أنت ثقتي ورجائي، واجعل حسن ظني بك شفائي).

(اللهم احفظ عليَّ عقلي وديني، وبك ياربِّ ثبت لي يقيني، وارزقني رزقاً حلالاً يكفيني، وابعد عني شر من يؤذيني، ولا تحوجني لطبيب يداويني).

(اللهم استرني على وجه الأرض، وارحمني في بطن الأرض).

(اللهم اغفر لي يوم العرض).

(بسم الله الرحمن الرحيم طريقي، والرحمن رفيقي، والرحيم يحرسني، من كلِّ شيء يلمسني، ومن شر النفاثات في العقد، ومن شر حاسد إذا حسد، قل هو الله أحد).

دكتۆر محمد فەتحی راشد حەریری ئەیووت: شێخ ئەحمەد حارون وەك چۆن نەققاری بەرد ئەكات ئاوەهاش نەققاری دڵ ئەكات.

دكتۆر مازن موبارەك كەلەدایكبووی 1930 یەو دكتۆرای لە ئادابدا هێناوە لەقاهیرەو لەسوریا مامۆستای زانكۆ بوو سەردانی شێخ ئەحمەد ئەكات و شتێكی بۆ دەخوێنێتەوە شێخیش هەڵەیەكی بۆ راست ئەكاتەوە، دكتۆر مازن زۆری پێناخۆش ئەبێت، بۆیە وشەیەكی تر بەئەنقەست بەهەڵە ئەخوێنێتەوە بۆ ئەوەی شێخ ئەحمەد تاقیبكاتەوە، شێخ ئەحمەد بۆی راست ئەكاتەوە و ئەڵێ‌: برازام ئەتەوێت تاقیمان بكەیتەوە؟

دكتۆر بەكری شێخ ئەمین مامۆستای زانكۆ بوو لەحەڵەب بێزار ئەبێت لەوەی هاوەڵێكی زۆر باسی شێخ ئەحمەد ئەكات ، بڕیار ئەدات بچێت بۆ لای پرسیاری لەبارەی رۆحەوە لێبكات، كاتێك ئەچێتە لای و سەلام دەكات شێخ پێیدەڵێت: ئادەی ئەو كتێبە دابگرە (كەدەستخەتی خۆی بووە) كە دایئەگرێ‌ و ئەیكاتەوە لەسەرەوەی لاپەڕەكە نووسراوە بەقەڵەمی سوور (وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الرُّوحِ قُلِ الرُّوحُ مِنْ أَمْرِ رَبِّي وَمَا أُوتِيتُمْ مِنَ الْعِلْمِ إِلَّا قَلِيلًا) (الإسراء: 85) كە ئەیبینێت تووشی شۆك ئەبێت، شێخ ئەحمەد پێی ئەڵێت: تێگەیشتی؟

جا لەم مەوقیفانە لای مامۆستا مەلا كەریمی مودەڕیس و زانایانی خۆشمان هەبوون، تەنانەت پیرەمێردی شاعیر كە تازە پێدەگەیشت كاك ئەحمەدی شێخی بینیبوو، جا خۆی دەڵێت: من بڕوام بەكەراماتی پیاوباشان نەبوو تا بۆ خۆم بەچاوی خۆم كەراماتم لەكاك ئەحمەد بینی. بەڵام دیارە ئەو شتانە بۆ باسكردن و خۆبردنە پێشەوەنین، شێخ ئەحمەد ئەیووت: پیاوباشان شەرم ئەكەن لە باسی كەراماتیان هەروەك چۆن ئافرەت شەرم دەكات لەبێنوێژیەكەی كە باسی بكات.

تكایە ماویەتی..

 

وەڵامێک بنووسە