توێژینەوە

ئافرەت پێش سەرهەڵدانی ئیسلام | بەشی حه‌وته‌م

1.96Kبینین

بەهای ئافرەت لە ئیسلامدا باسی یەکەم

لە پێشوودا لە چەند خاڵێکدا باسی ئافرەتمان کرد لە چەند کۆمەڵگایەک پێش ئیسلام و، وە مامەڵەو هەڵسوکەوتیان دەربارەی ئافرەت.
گەر بێین سەیری پێگەو مافی ئافرەت بکەین لە ئیسلام دا و بە ئایەت و فەرموودەکاندا بچین دەبینین کە ئیسلام سەبارەت بە دەستکەوتوو مافەکان ئیسلام بە هیچ جۆرێک ئافرەت جیاناکاتەوە، لە پەیڕەوی ئیسلامدا:

1- ئافرەت خوشکی پیاوە، هەردووکیان لە باوک و دایکێکن [يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَٰكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَىٰ وَجَعَلْنَٰكُمْ شُعُوبًا وَقَبَآئِلَ لِتَعَارَفُوٓا۟ ۚ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ ٱللَّهِ أَتْقَىٰكُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ] (سورة الحجرات: 13).

2- بەو پێیەی هەردووکیان مرۆڤـن، بەیەکسانیەوە بۆ خودا پەرستن بانگهێشتی ژن و پیاو دەکات [يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱتَّقُوا۟ رَبَّكُمُ ٱلَّذِى خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَٰحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَآءً ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ٱلَّذِى تَسَآءَلُونَ بِهِۦ وَٱلْأَرْحَامَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا]. (سورة النساء: 01). ئینجا خودای پەروەردگار لێرەدا گیان و دەروونی مرۆڤەکان بۆ یەک سەرچاوە دەگێڕێتەوە: (خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَٰحِدَةٍ) ، بەپێی زمانەوانیەوە (نَّفْسٍ) بە مانای گیان (الروح) دێت. و سەبارەت بە خواپەرستی ژن و پیاو، جیاوازیان لە نێواندا نییە، تەنها بەڕادەی خواپەرستی نەبێت، هەردووکیان دەبێت خودا بپەرستن. وە هەروەها ئافرەتیش وەکو پیاو بەرامبەر ئەو کارانەی ئەنجامی دەدات، خۆیان خاوەنی بیر و بۆچوونی خۆیانن و لێیان بەرپرسیارن، لەئاکامی کارەكانیان ئازادو سەربەستن. جگە لەمەش ئافرەت بەهەر ڕێگایەک و جیاواز لەمێردکەی، دەتوانێت ئەو ڕێگایە بگرێتەبەر، کە دەبێتە هۆی ڕازیکردنی خەڵک و خودا، تێیدا خەبات بۆ دەستەبەرکردنی بێ ژیان و ڕێگەی خوا دەگرێتەبەر (يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ إِذَا جَآءَكَ ٱلْمُؤْمِنَٰتُ يُبَايِعْنَكَ عَلَىٰٓ أَن لَّا يُشْرِكْنَ بِٱللَّهِ شَيْـًٔا وَلَا يَسْرِقْنَ وَلَا يَزْنِينَ وَلَا يَقْتُلْنَ أَوْلَٰدَهُنَّ وَلَا يَأْتِينَ بِبُهْتَٰنٍ يَفْتَرِينَهُۥ بَيْنَ أَيْدِيهِنَّ وَأَرْجُلِهِنَّ وَلَا يَعْصِينَكَ فِى مَعْرُوفٍ ۙ فَبَايِعْهُنَّ وَٱسْتَغْفِرْ لَهُنَّ ٱللَّهَ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ) (سورة الممتحنة: 12)

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هه‌ر کاتێك ئافره‌تانی ئیماندار هاتن بۆ لات که‌ په‌یمانت له‌گه‌ڵ ببه‌ستن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ دانه‌نێن به‌ هاوبه‌شی خوا هیچ شتێك و دزیی و داوێنپیسی نه‌که‌ن و منداڵانی خۆیان نه‌کوژن هیچ جۆره‌ بوهتانێك هه‌ڵنه‌به‌ستن له‌نێوان ده‌ست و پێ یاندا وه‌ بێ فه‌رمانیت نه‌که‌ن له‌کاری چاکدا ئه‌وسا په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ببه‌سته‌ وه‌ له‌خوا داوای لێ خۆشبوونیان بۆ بکه‌ به‌ڕاستی خوا لێ خۆشبووی میهره‌بانه‌.

3- وە هەردووکیان لە پاداشت و سزا یەکسانن لە کاری باش پاداشت دەکرێن و لە کاری خراپ سزا دەدرێن (وَمَن يَعْمَلْ مِنَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ مِن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَأُو۟لَٰٓئِكَ يَدْخُلُونَ ٱلْجَنَّةَ وَلَا يُظْلَمُونَ نَقِيرًا) که‌سێکیش کرده‌وه‌ چاکه‌کان جێبه‌جێ بکات له‌ نێر یان له‌ مێ له‌ هه‌مان کاتدا ئه‌و که‌سه‌ بڕوادار بێت ئه‌وه‌ ئه‌وانه‌ ده‌چنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ و بچووکترین سته‌میان لێ ناکرێت هێنده‌ی توێکڵی ناوکه‌ خورمایه‌ك.

لەگەڵ سەرهەڵدانی ئایینی ئیسلامدا، ژنانی نیوە دورگەی عەرەب لە پەیڕەوو پڕۆگرامەکەی گەیشتن و بۆ وەرگرتنی پێشدەستیان کردو لە زۆر پیاوانیش بڕوادارتر بوون.

خاتوو خەدیجە خێزانی پێغەمبەرمان (ﷺ) هەر لەگەڵ هاتنەخوارەوەی پەیامی خوا باوەڕی بەپەیامی خوای دلۆڤان و پێغەمبەری خودا (ﷺ) هێنا تاتوانی پشتگیری مێردەکەی کردوو گیان و تەمەن و سامانی بە پەیامی ئیسلام بەخشی. و کۆمەڵێ ئافرەتی ئازاو بەجەرگ و خاوەن باوەڕ و چاونەترس دەتوانن بۆ زیاتر ئاشنابوونیان مێژووی ئەو ئافرەتە چاکە کارانە و ڕۆڵیان لە گەیاندنی پەیامی ئیسلام بخوێننەوە.

 

ئامادەکردنی: مامۆستا شەونم موحه‌ممه‌د

بەدەستکاریەوە وەرگیراوە لە کتێبی ئافرەت لە کۆمەڵگای ئیسلام.

وەڵامێک بنووسە