ئاهەنگی دەرچوونخولگەلەریهەواڵ و چالاکی

لقی پشدەر کۆتایی بە خولی پاییزەی (پێگەیاندنی نەوجەوانان) هێنا

نوسه‌ر: موحه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د مه‌مه‌ند

244بینین

 

دوای کۆتاییهاتنی خولی پاییزەی (پێگەیاندنی نەوجەوانان)، ڕۆژی سێ شەممە ٢٠٢٠/۱۲/۱ مەراسیمێکی شایستە بۆ فێرخوازان سازکرا.

سەرەتای مەراسیمەکە بەچەند چالاکیەك بۆ فێرخوازان دەستی پێکرد، پاشان هەریەکە لە بەڕێزان بەرپرسی لق و بەڕێوبەری خول چەند وتەیەکیان پێشکەش کرد، کە تیایدا سوپاسی مامۆستایان و فێرخوازانیان کرد لە پای هەوڵ و ماندوبوونەکانیان و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن، شایانی باسە ماوەی خولەکه سێ مانگ بوو، ٢٥ ڕۆژ دەوام کراوە، هەر ڕۆژێک چوار وانە خوێندراوە، کە بریتی بوون لە وانەکانی ( قورئان، بیرو باوەڕ، فقە، فێربوونی زمانی عەرەبی، فێربوونی زمانی ئینگلیزی، گەشەپێدانی مرۆیی، لەبەرکردنی ناوەکانی خوای گەورە، لەبەرکردنی فەرموودە، ئادابەکان) بەپێنج ئاستی جیاواز خوێندراون، لە ٧-٩-٢٠٢٠ دەستی پێکردوە و لە ١-١٢-٢٠٢٠ کۆتایی پێ هاتووە، لەماوەی خولەکەدا چەندین چالاکی پێشکەشکراوە، وەکو سیمینار و چالاکی تەندروستی، ئێوارە گەشت، هەروەها سەبارەت بە خولی زستانەش زانیاریان پێدراوە.

لە کۆتاییدا بڕوانامە و خەڵات بە فێرخوازان بەگشتی و سێ یەکەمەکان بەتایبەتی، وە سوپاس و پێزانین و خەڵاتیش بە بەڕێوەبەرو مامۆستاکان بەخشراوە.

بڕیارە ڕۆژی سێ شەممە ٨-١٢-٢٠٢٠ کاتژمێر ٨:٠٠ ی سەرلەبەیانی خولی زستانەش دەستپێبکات.

 

وەڵامێک بنووسە